ئاخوند رۆحانی کە لەسەر گۆری خومەینی خوێنمژ قسەی دەکرد بەراوردی لە چارەنووسی رژیمەکانی شا و ئاخوندان کرد.
ئاخوند رۆحانی کە لەسەر گۆری خومەینی خوێنمژ قسەی دەکرد بەراوردی لە چارەنووسی رژیمەکانی شا و ئاخوندان کرد.
رۆژی چوارشەممە 11ی رێبەندانی 1396، ئاخوند رۆحانی سەرۆککۆماری رژیم لەسەر گۆری خومەینی وتی: رژیمی رابردوویەک کە پێی وابوو سەلتەنەتی ئەو بۆ هەمیشەیە و دەسەلاتی سەڵتەنەتی ئەبەدیە، لەبەر ئەوەی دەنگی رەخنەی خەڵکی نەبیست هەموو شتێکی لە دەست دا. دەنگی نەسێحەتی خەڵکی نەبیست. دەنگی چاکسازی کاران، گەورە پیاوان و شارەزایانییشی نەبیست. دەنگی نارەزایەتی خەڵکیشی نەبیست. تەنیا دەنگێک کە بیستی دەنگی راپەرین بوو. بۆ حکومەتێک کە تەنیا دەیەوێ دەنگی راپەرین ببیستێ کات زۆر درەنگە. حکومەتەکان دەبێ دەنگی نەسێحتی خەڵک، داوای خەڵک، پێداویستی خەڵک و رەخنەی خەڵک و نارەزایەتی خەڵک بەباشی ببیستن.