لە دوای پێنج رۆژ بەسەر مانگرتنی ڕامین و ئەفشین حوسێن پەناهی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم ئەم دوو بەندکراوە سیاسیەیان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستووەتەوە.
لە دوای پێنج رۆژ بەسەر مانگرتنی ڕامین و ئەفشین حوسێن پەناهی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم ئەم دوو بەندکراوە سیاسیەیان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستووەتەوە.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە 11ی ڕێبەندان1396 ڕامین و ئەفشین حوسێن پەناهی کە لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا بوون لەلایەن بەرپرسانی گرتووخانەی شاری سنەوە بۆ بەندی تاکەکەسی گوازراونەوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو بەندکراوە کوردە ڕایان گەیاندووە کە لە ژێر ئەشکەنجە و فشاری بەرپرسانی گرتووخانەدا حازر نابن کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن.
رامین و ئەفشین حوسێن پەناهی رۆژی 7ی رێبەندان لە گرتووخانەی رژیم لە شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە حوکمی سێدارەی ڕامین حسەین پەناهی مانیان لە خواردن گرتووە.