پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هاواری مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی جارێکی دیکە کۆشکی ئیستبدادی لە ئێران لەرزان

هاواری مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی جارێکی دیکە کۆشکی ئیستبدادی لە ئێران لەرزان

وێرای گرتنەبەری رێوشوێنی ئاسایشی توند لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە لە ژمارەیەک لە شار و شارۆچکەکانی ئێران جەماوەر دیسان دژ بە کۆشکی زۆرداری راپەر

 وێرای گرتنەبەری رێوشوێنی ئاسایشی توند لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە لە ژمارەیەک لە شار و شارۆچکەکانی ئێران جەماوەر دیسان دژ بە کۆشکی زۆرداری راپەرین.

بەپێی هەواڵەکان رۆژی پێنج شەممە 12ی رێبەندانی 1396 وێرای گرتنەبری رێوشوێنی توند لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران، خەڵکی شارەکانی وەک سنە، کرماشان، هەمەدان، ئەهواز، ئیسفەهان، مەشهەد، ئەراک، مەراغە، شاهرود، زەرین شار، تویسرکان، یەزد، رەشت و تاران دەستیان دایە نارەزایەتی و بە دروشمەکانی مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی کۆشکی ئیستبدادیان لە ئێران وە لەرزە هێنا.

لە چواررێیانی وەلی عسری تاران لاوانی خوێنگەرم و قارەمان بەرەورووی هێزەکانی رژیم بوونەوەو دروشمیان دەوت لە هێزەکانی رژیمیان دەداو شوێنەکەیان بەجێ دەهێشت. هەروەها ژمارەیەکی بەرچاوی دیکەی خەڵک لە شەقامی ئەبورەیحانەوە بە دروشمدان بەرەو وەلی عەسر دەرۆیشتن. 

لە شەقامی وەنەکی تاران وێرای ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی رژیم لاوان بەسواری متورەوە وێرای جەماوەر دروشمی نیشتمانیان دەوتەوە. هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئەمیرئاباد و مەیدانی ئینقلاب و کارێکاری باکووریی بەشێوەیەکی بەرچاو جێگیر کرابوون و هەروەها لە مەیدانی ئازادی ماشین ئاوپاشیان جێگیر کردبوو.

لە شاری رەشت سەدان کەس بە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی، خامنەیی حەیا حکومەت رەها کە رق و بێزاری خۆیان لە دەسەڵاتی ئاخوندان دەربری و هێزە سەرکوتگەرەکانیش وەک پیشەی هەمیشەییان بە هێز و بەکارهێنانی فیشەکی فرمێسکرێژ بەرەورووی جەماوەر بوونەوە.

لە شاری سنە لە مەیدانەکانی ئینقلاب، خومەینی و ئازادی جەماوەر دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆریان وتەوە. ئەگەرچی رژیم هەوڵی دا بە جێگیرکردنی هێز لە شەقامەکانی سنە بەر بە راپەرین و نارەزایەتی جەماوەریی بگرێ بەڵام جەماوەر لەگەڵ وتنەوەی دروشمەکان متور و کانسکێکی هێزەکانی رژیمیان ئاگر دا.

لە تویسرکان جەماوەر لە شەقامی باهونەر کۆبوونەوە و لەگەڵ هێزەکانی رژیم پێکدا پرژان و هێزەکانی رژیم بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵک تەقەی حەواییان کرد.

لەشارەکانی دورود، ئیسفەهان، زەرین شار، مەشهەدیش بە هەمانشێوە جەماوەر بۆ دەربرینی نارەزایەتی خۆیان لە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندان رژانە شەقامەکان و بەرەورووی هێزە تاریکپەرەستەکانی رژیم بوونەوە.

لە شاری ئەهواز لاوانی فیداکاری ئەهوازی لە مەیدانی شوهەدا و بازاری ماسی فرۆشان دروشمەکانی مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر، ئێرانی بەغیرەت پشتیوانی پشتیوانی یان دەوتەوە. لە ئەهواز هێزەکانی رژیم بۆ بڵاوە پێکردنی جەماوەر تەقەی حەواییان کرد.

لە شارەکانی بروجێرد و بجنورد خەڵک وێنەی خومەینی و خامنەییان لە شوێ،ە گشتیەکان ئاگر تێبەردا.

لە مشکین شار خەڵک و بەتایبەت لاوان لە شەقامی ئەبوزەر بە دروشمی  مەرگ بۆ دیکتاتۆر نارەزایەتیان دەربری.

گردبوونەوەو نارەزایەتیە جەماوەریەکان لە 12 رێبەندان لە کاتێکدا بوو کە لە زۆربەی شار و ناوچەکانی ئێران نارەزایەتی چین و توێژەکان دژ بە دەسەڵات لە ئارادایە و رۆژانە بۆ گەیاندنی خواستەکانیان بەشێوەی جۆراجۆر گردبوونەوەو مانگرتن بەرێوە دەبەن.

 

هاوکات لە دوو رۆژی رابردوودا لە شارەکانی ئێران هەڵمەتی لابردنی سەرپۆش للایەن ژنانەوە دەستی پێ کردووە وەک نارەزایەتیەک بە سیاسەتی حیجابی زەرەملێ کە رژیمی ئاخوندی نزیک بە 4 دەیەیە بە زۆر بە سەر ژنانی ئێرانی دا سەپاندووە.


6 ساڵ و 9 مانگ و 19 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاواری مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی جارێکی دیکە کۆشکی ئیستبدادی لە ئێران لەرزان

هاواری مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی جارێکی دیکە کۆشکی ئیستبدادی لە ئێران لەرزان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران