ئاخوند ئەحمەدی خاتەمی پێشنوێژی هەینی رژیم لە تاران، لە ترس لە دێژەی نارەزایەتیەکانی خەڵک لە مانگی رێبەندان و دروشمی راپەریوان دژ بە خامنەیی و ئەسڵی وەلایەتی فە
ئاخوند ئەحمەدی خاتەمی پێشنوێژی هەینی رژیم لە تاران، لە ترس لە دێژەی نارەزایەتیەکانی خەڵک لە مانگی رێبەندان و دروشمی راپەریوان دژ بە خامنەیی و ئەسڵی وەلایەتی فەقیه، وتی: دەیانەوێ سەری نیزام یانی وەلایەت بکەنە ئامانج.
هەنگاوی یەکەمیان ئەوەیە بۆ زەربەدان لە نیزام سەری نیزام یانی ویلایەتی فەقیه بکەنە ئامانج و ئەوەیان بە ئاشکرا وتووە کە ئێمە دەبێ هێڵی خۆمان بەو بارەدا بەرین.
لە هەنگاوی یەکەمدا دەیانەوێ هێڵەکەیان بەرەو بێ رێزی بە سەرانی نیزام بەرن کە بەداخەوە لەو بارەدا بە هەندی ٠Žلە سەرانی فیتنەی 88 بە هاوکاری ئامریکا هاتن و دەیانەوێ دیسانەوە ئەوان ئەو هەنگاوە هەڵگرن.
هەنگاوی دووهەم بریتیە لە نائومید کردنی خەڵک، خەڵک وا هەست بکەن هیچ شتێک لە جێی خۆیدا نەماوە.
هەنگاوی سێهەم دروست کردنی بشێویە و لەو بارەشدا هەندێ لە کاناڵەکانی فەزای مەجازی کاریگەری زۆریان هەیە. ئێمە وتمان بیکەنەوە دیسان فیتنەگەری دەست پێ دەکاتەوە و دەبینن کە ئەو شەیتانانە لە فەزای مەجازی دا دەیانەوێ لە هەر بۆنەیەکی پیرۆزدا بشێوی بنێنەوە.
ئاژاوەگێر هەر کەس هەیە خوێندکارە، قوتابیە، غەیری قوتابی و خوێندکارە هەر کەس ئاژاوە بنێتەوە دەبێ سزاکەی وەرگرێ.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا ناوبراو وتی: لە فیتنەی 88 دا قسەیەکم کرد، جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە، لە فیقهی ئێمەدا ئەو کەسەی دژ بە دەسەڵاتی دادپەروەری ئیسلامی! بڕژێتە سەر شەقام، لێداو و بکوژێ، ئاگر بداو یاخیە و سزای یاخی لە فیقهی ئێمەدا ئێعدامە.