ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی کۆچی خۆری، ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری هەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوە چوو. لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەیئەتێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بێهروز ئەردەلان کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەو رێورەسمەدا بەشدارییان کرد و لە لایەن بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە بە گەرمی پێشوازیی کران.
جێگەی باسە هەر بەو بۆنەوە هەیئەتی سازمانی خەبات ی کوردستان پەیامی خۆیان بە بۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پێش کەش بە رێکخەرانی رێورەسمە کە کرد.