یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نیکی هێلی: لە سەد رۆژی داهاتوودا لەبارەی دەرچوون لە رێکەوتنی ناوکەیی بریار دەدەین

نیکی هێلی: لە سەد رۆژی داهاتوودا لەبارەی دەرچوون لە رێکەوتنی ناوکەیی بریار دەدەین

نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی: لە سەد رۆژی داهاتوودا لەبارەی چوونە دەرەوە لە رێکەوتنی ناوکەی رژیمی ئێران بریار دەدەین. ناوبرا

 نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی: لە سەد رۆژی داهاتوودا لەبارەی چوونە دەرەوە لە رێکەوتنی ناوکەی رژیمی ئێران بریار دەدەین. ناوبراو رژیمی ئێرانی وەک پێشێلکەری قانونە نێونەتەوەییەکان ناوهێناو هۆشداری دا کە ژمارەی پێچەوانە بۆ چونەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام، لەکاتێکدا کە هاوبەشەکان هاوکاری واشینگتن نەکەن بۆ راست کردنەوەی کەموکوریەکانی، دەستی پێکردووە. 

نیکی هێلی کە لە دانیشتنی هاوئاهەنگی ئەندامانی حزبی جمهوریخواز لە کۆنگرەی ئامریکا لە ویلایەتی وێرجینیای باشور قسەی دەکرد، زیادی کرد: دەوڵەتی ترامپ بە لێکدانەوەی تەواو بۆ جێبە جێ کردنی بەرجام بەو ئاکامە گەیشتووە کە هەنگاوەکانی تاران دوای ریکەوتنی ناوکەیی، زیانی زۆرتری گەیاندووە بە بەرژەوەندیەکانی ئامریکا لە جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەراست.

ناوبراو گوتیشی: رژیمی ئێران لە ئێستادا قانونە نێونەتەوەییەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی موشەکی بالستیک، پشتیوانی لە ترۆریسم، ئابلۆقەی ناردنی چەک و چۆڵ و مافی مرۆڤ و باقی بابەتەکانی تر پێشێل دەکات. 

بەڵام هێندێک وڵات بەهۆی بوونی ترس لە لەناوچوونی بەرجام، چاوپۆشیان لێ دەکەن.

ئەم شێوەیە دروست نیەو دەوڵەتی ئێمە چەندەها جار بە شەهامەتەوە ئەم بابەتەی باس کردووە.

ناوبراو گووتی: لە رۆژانی داهاتوودا، یان ئێمە پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ سەختگیری زیاتر لەدژی ئەو بابەتانە بەدەست دێنین، یان ئێمە لە بەرجام دەچینە دەرەوە.

 

ئەمە جیاوازی سیاسەت لەماوەی یەک ساڵی رابردوودایە.


6 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نیکی هێلی: لە سەد رۆژی داهاتوودا لەبارەی دەرچوون لە رێکەوتنی ناوکەیی بریار دەدەین

نیکی هێلی: لە سەد رۆژی داهاتوودا لەبارەی دەرچوون لە رێکەوتنی ناوکەیی بریار دەدەین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران