دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممه رێکەوتی ۳۱ی۱ی۲۰۱۸ هه یئەتیکی پەیوەندییەکانی سلێمانی سازمانی خه بات به سەرپەرشتی بەرێز فوئاد جەعفەری سەردانی پەیوەندییەکانی حیزبی دیمۆک
دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممه رێکەوتی ۳۱ی۱ی۲۰۱۸ هه یئەتیکی پەیوەندییەکانی سلێمانی سازمانی خه بات به سەرپەرشتی بەرێز فوئاد جەعفەری سەردانی پەیوەندییەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد له شاری سلێمانی و له لایەن هه یئەتیکی پەیوەندییەکانی حیزبی دیمۆکرات به سەرپەرشتی بەرێز سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندییەکان پێشوازییان لی کرا.
لەو چاوپێکەوتنه دۆستانەیه دا له سه ر هەل و مەرجی ناوچەکه و به تایبەتی کوردستانی ئێران و خوپیشاندانه کانی ئه م جاره ی ئیران که بوو به هۆی شکاندنی هەیمەنەی رژیمی ئاخوندی له ئێران به تێروتەسەلی قسه و باسیان له سه ر کرا، هەروەها دامەزراندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وەک دەستکەوتێکی باش بۆ حیزبەکان باسی لێوه کراو هه ردوو لایه ن هیوایان خواست که ناوەندەکه بەرفراوانتر بکرێت و هەنگاوی گرینگتر لەو پێناوه دا هەڵبگیردرێت.
له کۆتایی دیدارەکه دا هەردوو لایه نی پەیوەندییەکانی سازمانی خه بات و حیزبی دیموکراتی کوردستان پێداگرییان کرد له مەڕ زیاد کردنی دیدار و چاوپیکەوتنەکان و هیوایان خواست که کاری هاوبەشی حیزبەکان دەستکەوتی باشی هه بێت بۆ گەلەکەمان.