پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادێک لەو رۆژانەی بە خوێن تۆمار کران!

یادێک لەو رۆژانەی بە خوێن تۆمار کران!

بەهاربوو ئاووی چۆمی مووچە خوڕەو هاشەی دەهات پێش نیوەر٠ۆ بوو کەدەنگی تەقە لەو بەر چەم بەرز بووەوە، هێزی دوژمن لە بەرزایی پشتی دێ‌ بەرەو ئاوایی شۆڕ دەبوونەوە



بابەشێخی حوسێنی

بەهاربوو ئاووی چۆمی مووچە خوڕەو هاشەی دەهات پێش نیوەر٠ۆ بوو کەدەنگی تەقە لەو بەر چەم بەرز بووەوە، هێزی دوژمن لە بەرزایی پشتی دێ‌ بەرەو ئاوایی شۆڕ دەبوونەوە، هێزێکی پەنجا کەسی بەکرێگیراو چوونە ناو تاژەبان. پێشتر ئاگادارمان کردبوون کە نابێ‌ لە مۆڵگەکانیان بێنە دەرەوە بەڵام ئەو رۆژە لە دوای تەقەی پێشمەرگەی لایەنێکی دیکەی کوردستانی ئێران کە کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە بەکرێگیراوانی بە دواوە بوو، بە کرێگیراوان بۆ تۆڵە کردنەوە هاتبوونە دێی تاژەبان.

ئێمە لە گەڵ هەڤاڵی خۆشەویستم و فەرماندەی قارەمان و دڵسۆز شەهید کاک تەها سوور و ژمارەیەک لە پێشمەرگە قارەمانەکان لە دێی‌ مووچە بووین. لە دوای بیستنی دەنگی تەقە خۆمان ئامادەکردو بەرەو گوندی تاژەبان جووڵاین کە کیلۆمیترێک لە مووچە دوورە. کاتێک لە چوومی مووچە بەرەو تاژەبان پەرینەوە شەهید تەها کەوتە گۆمێکی ئاوەوە، شەهید تەها مەلەی نەدەزانی فریاکەوتم کوڵەباڵەکەی (فەروە)کەیم گرت و نەمهێشت بکەوێتە قووڵایی گۆمەکە. دوای رزگاربوونی لە ئاوەکە زۆر تووڕەو بێزار بوو، لە توورەییدا ووتی دەبێ‌ ئەمڕۆ خۆم بە کوشت بدەم. دڵم دایەوە کە باش وایە لە سەر خۆ بێ‌. چەند قسەی جەفەنگ و شۆخیمان کردو بەرەو هێزی دژمن چووین. پێشمەرگەکان قارەمانانە لە هێزی دژمن وەدەست هاتن و توانیان لە تاژەبان وەدەریان نێن. هێزی دژمن خەڵکی دێی‌ تاژەبانیان بە بارمتە گرت و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بۆ رزگار کردنی خەڵکی دێ‌، دەوری دژمنیانداو داوای تەسلیم بوونیان لێ‌ دەکردن، ورەی بەکرێگیراوانی رژیم بە تەواوی داڕمابوو تەنانەت هاتنی هێزی یارمەتیدەریش نەیتوانی ورەیان بەرزبکاتەوە. شەڕ بەردەوام بوو بە جۆرێک کە خۆ بەدەستەوە دانی پێگەی دوژمن لە تاژەبان لە ئان و ساتدا بوو.

قارەمانی پێشمەرگەکانی سازمان لە رووبەروبوونەوە لە بەرانبەر دژمن نمونەیی و کەم وێنە بوو بەڵام لەو کاتەی کە پێشمەرگەکان نزیک بوون لە سەرکەوتنی یەکجاریی و خۆ بەدەستەوە دانی هێزی دژمن، بە داخەوە لە روبەروبوونەوەی هێزی یارمەتیدەری دژمن، من بە سەختی بریندار بووم و گولەی بەکرێگیراوان نێوچاوان و سەری پێکام و لە پشتی سەرمەوە دەرچوو ، ئاگام لە خۆم نەما و بۆ ماوەیەک بێهۆش کەوتم، کاتێک بە ئاگا هاتمەوە چاوی راستم نەیدەدیت و پێم وابوو کە تازە زەحمەتە بژیم، ئەو پێشمەرگەی لە نزیکم بوو دەستی بە گریان کرد، پێم ووت یارمەتیم بدە هەستمە سەر پێ‌، زۆر بە زەحمەت بۆ ماوەیەکی کورت خۆم بە پێوە گرت هەم ئەو پێشمەرگەیە کە ئێستا لە ناوخۆیەو پێم باش نیە ناوی بێنم و هەم شەهید کاک تەها سووری هەمیشە لە یاد بە نۆرە کۆڵیان کردم و دووریان خستمەوە، دوایی هەڤاڵەکانی دیکەو هەروەها شەهیدی سەرکردە کاک عەبدولکەریم حوسەینی هاتن و لە دەشتایی نزیک پردی مووچە  رایانکێشام، شەهید کاک عەبدولکەریم زۆر نیگەران بوو  هەر وەک تێکرای هەوڵانم. کاک عەبدولکەریم دەرزیەکی ئامادە کرد و قۆڵیان هەڵماڵیم  بەڵام  شەهید کاک عەبدولکەریم نەیتوانی رەگی باسکم وەدۆزێ‌ و  بە هەلم زانی بۆ ئەوەی لە نیگەرانیەکانیان کەم بکەمەوە بە شۆخی و چەفەنگ  پێم ووت ئازاری دەرزیەکە لە ئازاری گولەکە زیاترە هەر لە بەر ئەو شۆخیەی من ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان پێکەنین. دوای ئەوە خستیانمە ناو تابووتێک و لە سەر ئێسترێک دایانبەستم  و لە بەر ئەوە  ئێسترەکە بە سەر پردە داربەستەکەی مووچەدا نەدەڕۆیشت بە ناچاری ئێسترەکەیان بە ئاوی خووری چەمی موچەدا بەڕی کرد. کاتێک لە تابوتەکەدا بووم وەزعم زۆر خراپتر دەبوو و هەلومەرجێکی نالەبارم هەبوو چەند جار داوای ئاوم کرد بەڵام بە بیانووی ئەوەی کانی  و ئاو نزیک نییە خۆیان دەبوارد ئاوم بدەنێ‌. لە دێی‌ کانی برایم نزیک بووینەوە بە دارەکاندا زانیم کە لە دێی کانی برایم نزیکین هەر بۆیە داوام کرد کە بچن لە دوکانی حەسەنە ر٠ەش ساندیسم بۆ بێنن کاتێک تۆزێ‌ شەربەتی ساندیسیان دامێ‌ ڕشامەوەو  کڵۆ خۆێنم هێنایەوە کە پێم وایە ئەو ڕشانەوەیە زۆر باش بوو هۆیەکی دیکە  بوو بۆ رزگار بوونم لە مردن  بەدوای تێ‌ پەڕینی چەند سەعاتێک  بە یەکجاریی لە مەیدانی شەڕ دووریان خستمەوە. کاتێک گەیشتینە دێ‌ی مووسەک لە کوردستانی عێراق شەهید محەممەد نانەوا بە ماشین هات بە شۆێنمدا، کاتێک لەو هەلومەرجەدا منی بینی زۆر نیگەران بوو . 

بەڵێ‌ بە پشتیوانی خوداو هیممەتی هەواڵانم و زەحمەتی دوکتورەکان و خۆش شانسی، ئەو جارەرش لە مەرگی حەتمی رزگارم بوو. گێڕانەوەی تێکرای رواوەکانی ئەو رۆژەو رۆژانی دوایی و برینداربوونی ئەو جارەشم زۆرن کە ئەگەر خودا یار بێت دەیان نووسم.


6 ساڵ و 9 مانگ و 18 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادێک لەو رۆژانەی بە خوێن تۆمار کران!

یادێک لەو رۆژانەی بە خوێن تۆمار کران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران