دادگای سەرکوتگەری رژیم لە شاری سنە 30 ساڵ زیندانی بە سەر شەش هاووڵاتیی کورد دا سەپاند.
دادگای سەرکوتگەری رژیم لە شاری سنە 30 ساڵ زیندانی بە سەر شەش هاووڵاتیی کورد دا سەپاند.
بەپێی هەواڵ، دادگای سەرکوتگەری رژیم لە شاری سنە لەسەر هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان حوکمی زیندانی درێژماوەی بەسەر شەش هاووڵاتیی کورد خەڵکی گوندی مێراوا سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە دا سەپاند.
ناوی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە هەر وەک لە راپۆرتەکاندا هاتووە بەم شێوەیە:
"وەکیل رۆستەمی کوڕی محەممەد میرزا،
فەروان رۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، سیروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، بێهروز عەزیزی کوڕی محەممەد،
ڕەسووڵ عەزیری کوڕی ئەڵڵا محەممەد و عەلی کووهی کوڕی محەممەدعەزیز".
دادگای رژیم لە شاری سنە ئەو شەش هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە تێکۆشەرەکانی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان" تاوانبار کردووە و بۆ هەر یەک لەو کەسانە حوکمی 5 ساڵ زیندانی بریوەتەوە.