هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک هاووڵاتی کوردیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران دەستگیر کردووە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک هاووڵاتی کوردیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران دەستگیر کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی پێنج شەممە 12ی رێبەندانی 1396 هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە شاری ساوە چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کورد بەناوی خالید رەشیدی و دەستگیریان کردووە.
هەر رۆژی پێنج شەممە هێزەکانی رژیمی ئاخوندی لە شاری شنۆ کەسێکیان بەناوی سیراجەدین تەهارەت یان دەستبەسەر کردووە.
هەروەها رۆژی شەممە 14ی رێبەندان هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری سەردەشت هاووڵاتیەکی کوردیان بەناوی رەشید ئازەری دەسگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
لەلایەکی دیکە و رۆژی شەممە هێزەکانی رژیم لە گوندی توریوری شاری سنە چوونەتە سەر ماڵی ئازاد رۆستەمی و دەستبەسەریان کردووە.
لە گەڵ دەست پێ کردنی شەپۆلی راپەرینەکانی خەڵکی وەزاڵە هاتوو لە ستەمی ئاخوندان لە شارەکانی ئێران، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بەشێوەیەکی بەرچاو و بەربڵاو لە کوردستان دەستیان بە گرتن و راوەدوونانی هاووڵاتیان کردووە.