رۆژی شەممە رێکەوتی 10ی گەلاوێژی 1394 شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد. شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوە بەری گشتی و هاوریەتی بەرێزان کاک رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کاک بەختیار عەزیزی ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی لە لایەن شاندێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان بە سەرپەرشتی بەرێز کاک ئەبووبەکر مودەرسی جێگری سکرتێری گشتی و هاوریەتی بەرێزان، کاک ئەنوەر محەممەدی ئەندامی دەفتەری سیاسی، کاک ساڵحی شەریفی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی،و کاک سۆران پاڵانی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی و کاک ئیبراهیم مینەشەم"محەممەدی" کادری دێرینی کۆمەڵەبە گەرمی پێشوازیی کران.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا لە سەرچەندین تەوەری گرینکی رۆژ ئاڵوگۆری بیرورا کرا. باوردۆخی ناوچەکە و کورد بە گشتی و باوردۆخی ئێران و جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد و دوایین پێشهات و رووداوەکانی پێوەندیدار لەو باسانە بوون کە بە وردی تاوتوێ کران.
بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە ووتەکانی دا ئاماژەی بە دۆخی کورد بە گشتی کرد و لەگەڵ ئەوەی کە هەل و مەرجی پێکهاتوو لە هەناوی رووداوەکانی بە قازانجی گەلی کورد زانی بەڵام دابەش بوون و بلۆکبەندییەکانی هێز و جەریانە سیاسیەکانی لە ئاستی ناوچەکە بە قازانج نەزانی و زەورەتی یەکگرتوویی و یەکریزی ناو ماڵی کوردی وەبیر هێنایەوە. تەوەرێکی دیکەی باسەکان بابەتی رێکەوتننامەی ناوکەیی نێوان وەڵاتانی 1+5 و رژیمی ئاخوندیی بوو کە دوو لایەن پێیان وابوو بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە رژیم بە نەهێنی بەدوای چەکی ناوکەییەوە بوو و لەو پێناوەدا تێچوویەکی لەرادەبەردەری کردووە ئەو رێکەوتننامە شکستێکی گەورەیە بۆ رژیم و لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زەمانەتێک بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتننامەکە بە تایبەت لە لایەن رژیمی ئێران بوونی نییە و داهاتوویی رێکەوتنەکە هێشتا لێڵ و ناروونە.
تەوەری کۆتایی باسەکە کە زۆرترین کاتی دانیشتنەکەی بە خۆیەوە تایبەت کرد لەو پرسیارەوە دەستی پێکرد کە بەلەبەرچاو گرتنی هەموو پێشتهات و رووداوەکان ئەرکی ئێمە چییە؟ لەو پێوەندییەشدا هەر دوو شاندی سازمانی خەبات و کۆمەڵەی شۆڕشگێر پێداگرییان لەسەر یەکریزی و هاوفکریی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان کردەوە و ئامادە بوونی خۆیان بۆ دەسپێکی هەنگاوێکی نوێ بۆ ئەو مەبەستە دووپات کردەوە .
لە کۆتایی دانیشتنەکە دا سازمانی خەبات کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر پێوەندیی و دۆستایەتی لە مێژینەیان پێداگرییان کردووە و لەکەشێکی گەرم و دۆستانەدا کۆبونەوەکە کۆتایی پێ هات.