پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی رێبەندانی 1394
سازمانی خەبات

 
زیندانیێکی سیاسی کورد بە 5 ساڵیتر زیندان سزا درایەوە

یۆسف کاکە مەمی زیندانی سیاسی کورد لە پەروەندەێکی نوێدا کە لە زیندان بۆیان ساز کردووە بە 5 ساڵیتر زیندان سزا درا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یۆسف کاکە مەمی، زیندانی سیاسی کوردی راگیراو لە زیندانی ورمێ، رۆژی دووشەممە 28ی بەفرانباری 1394، لە ئیجرای ئەحکامی زیندانی ورمێ 5 سالیتر سزای زیندانیان پێ راگەیاند. بە پێی ئەم راپۆرتە، کاکە مەمی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بەرەو رووی ئەم سزایە بووەتەوە. جێگەی باسە کە کاکە مەمی زیندانی سیاسی کورد، لە ساڵی 86 لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە دادگای شۆرشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە 9 ساڵ زیندان سزا درا.


گەنجێکی خێزانداری کورد بە هۆکاری ئابووری، خۆی کوشت

دەرنجامەکانی دۆخی نالەباری ئابووری لە شاری مەهاباد، خۆکوژی گەنجێکی ٢٥ ساڵەی بەدواوە بوو. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، گەنجێک لە یەکێ لە گوندەکانی سەر بە شاری مەهاباد، دەستی دایە خۆکوژیی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کە ڕۆژی ڕابردوو، ٢٩ی بەفرانبار لە گوندی " خانەقا" خۆی کوشتووە، "ش.م" ڕاگەیەندراوە. ناوبراو بە وتەی خزمەکانی، تووشی کێشەی دابین کردنی بژیوی ژیان ببوو و وەک سەرپەرەستی بنەماڵەکەی، توانای دابین کردنی ژیانێکی شیاو بۆ هاوسەر و منداڵە ساواکەی نەبوو.  بەپێی ڕاڤەی ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی، بنەما و هۆکاری خۆکوژییەکان لە ئێراندا، پرسی ئابوورییە و زۆرترین ئاماری ئەو بەشەش لە کەسانی تەمەن ٢٥ تا ٤٥ ساڵ پێک‏دێت.

 
کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی ئیلام، سنە و کرماشان

لە شارەکانی ئیلام، سنە و کرماشان خەڵکی نارازی کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەرێوە برد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە 1ی رێیەندانی 1394، کۆمەڵێک لە کارمەندانی بیمارستانی کەوسەری ئیلام لە نارەزایەتی بە بەرێوە نەچوونی گەڵاڵەی رێکخستنەوەی حەقدەستەکان و هەروەها پێنەدانی 4 مانگ مافی ئیزافە کاری لە ناو ئەو خەستەخانەی کۆبوونەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژێک پێشتریش لە شاری سنە، کرێکارانی ئیدارەی ئاوی ئەو شارە بە نیشانەی نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان لە بەرانبەر ئەو ئیدارەیە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. جێگەی باسە کە، هەر لە رۆژی پێنجشەممە 1ی رێبەندان، کۆمەڵێک لە سەهامدارانی عەداڵەت لە نارەزایەتی بە دیارنەبوونی چارەنووسی بەهرەی سەهامەکانیان لە بەرانبەر شیرکەتی تەعاوەنی سەهام عەداڵەتی کرماشان کۆبوونەوە.

بلیمەتی پاوەیی پلەی یەکەمی دوکتۆرای زانستی تاقیگەی مسۆگەر کرد 

فەرشید فەتحی خەڵکی شاری پاوە لە تاقیکردنەوەکانی دوکتۆڕای پسپۆڕی (phd) بەشی گرووپی پزیشکی لە قۆناغی دوکتۆری زانستی تاقیگەدا بە نمرەی ٩٥/٩٤ پلەی یەکەم لە سەر ئاستی وڵات و پلەی شەشەم لەسەر ئاستی وڵاتی لە تاقیکردنەوەی زارەکی زانستی تاقیگەدا بەدەستهێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "فەرشید فەتحی" کوڕی فایەق فەتحی خەڵکی شارۆچکەی پاوە لە تاقیکردنەوەکانی دوکتۆرای پسپۆڕی (phd) بەشی گرووپی پزیشکی لە قۆناغی دوکتۆرای زانستی تاقیگەدا به نمرەی ٩٥/٩٤ پلەی یەکەم لە سەر ئاستی وڵات و پلەی شەشەم لەسەر ئاستی وڵاتی لە تاقیکردنەوەی زارەکی زانستی تاقیگەدا بەدەستهێنا. بەڕێوەبەری پەروەردە و فێرکردنی پاوە دوای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: جێی خۆشحاڵییە کەسانی فەرهەنگی و رۆڵەکانی فەرهەنگی، قوتابیانی شاری پاوە کارنامەیەکی درەوشاوەیان لە ئەزموونەکانی دوکتۆرا و بوارەکانی دیکەی زانستی و پەروەردەیی و وەرزشی بەدەست هێناوە کە ئەمە هێمای بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی لە شاری پاوەیە. سەعدی فەتاحی وتیشی: هیوادارام بە بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە ڕوو لە گەشەیە ئاستی زانستی، پەروەردەیی و وەرزشی لە شاری پاوە، شاهیدی زیاتر سەرکەوتنی کەسانی فەرهەنگی و قوتابیان لە سەر ئاستی وڵات، پارێزگا و شاردا ببینین.

 
سێ ئەمریکایی لە لایەن هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ڕفێندران

سێ هاووڵاتیی ئەمریکایی لە بەغدا لە لایەن هێزە میلیشیاکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی ئێران لەو شارە، ڕفێندران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی زانیاریی عێراق و ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە سێ هاووڵاتیی ئەمریکایی لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق، لە لایەن میلیشیا شیعەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی ڕفێندراون. ئەو سێ هاووڵاتییە ئەمریکاییە، حەوتووی ڕابردوو لە بەغدا وون بوون کە دواتر ڕوون بووەوە لە لایەن ئەو هێزە میلیشیا شیعەیەی کە ئێران پشتیوانی لێ دەکات، بێ‌سەروشوێن کراون. هەواڵدەریی ڕۆیتێرز" لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کەØ› ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، ئەو سێ هاووڵاتییە ئەمریکاییە لە ماڵی خۆیان لە ناوچەیەک بە ناوی "دورە"ی بەغدا، ڕفێندراون. جێگەی باسە کە، ناوی دوو کەس لەو سێ هاووڵاتییە ئەمریکاییە "وائل ئەلمەهدی" و عەمرۆ محەممەد" ڕاگەیەندراوە.


بەرپرسێکی باڵای رژێمی ئاخوندی بە تۆمەتی جاسووسی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کرا

بەرپرسێکی باڵای رژێمی ئاخوندی لە سازمانی سەناێعی بەرگری ئێران،( سا ئێران) بە تۆمەتی جاسووسی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محەمەد حسین حاجی مۆبینی، کارمەندی فەرمی وەزارەتی بەرگری رژێمی ئاخوندی کە لە شیرکەتی سا ئێران کار دەکات و بەرێوەبەری بەشی ئەمنییەتی فەزا و گۆرینەوەی زانیارییە بە تۆمەتی جاسووسی بۆ ئیسرائیل لە لایەن بەرێوەبەرایەتی دژە جاسووی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم بەرپرسی باڵایەی رژێم دوای لێکۆلێنەوەی ئیتلاعات لەسەر داواکاری سازمانی پاراستنی زانیاری وەزارەتی بەرگری رژێم و دوای مانەوەی بۆ ماوەێک لە بەندی 209ی زیندانی ئەوین رادەستی ئەو سازمانە کراوە و دوای ئەو رادەستکردنە تا ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر چارەنووسی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.


فەرەنسا ژمارەی کوژراوەکانی داعشی لە 2014وە تائێستا راگەیاند

جان ئیڤ لۆدریان وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، لەڕێی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هاوینی ساڵی 2014وە لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامیان دەدات، نزیکەی 22 هەزار چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستە کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لۆدریان بە تۆڕی فرانس 24ی راگەیاند: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عیراق و سوریا، ژمارەی کوژراوەکانی ئەو رێکخراوەی بە 22 هەزار ئەژمار دەکات، ئەو ژمارەیەش تا ئاستێک نزیککراوەیە".  وەزیری بەرگری فەرەنسا، ژمارەی چەکدارەکانی داعشی بە نزیکەی 35 هەزار چەکدار مەزەندە کرد کە بە وتەی ئەو، لانی کەم 12 هەزارییان بیانین.  وتیشی: "لەوبڕوایەدام بۆردومانەکانمان داعشی تێکشاندووە و تواناکانی رێکخراوەکەی لاوازکردووە، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەدا خۆی گونجاندووە". 


8 ساڵ و 9 مانگ و 30 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی رێبەندانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران