ماڵی ئازادی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە. لە بەشێکی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: هەڵبژاردن لەگەڵ ستانداردەکانی دیموکراتیکدا نایەتەوە لەبەر ئەوەی شۆرای نیگابان کە خ
ماڵی ئازادی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە. لە بەشێکی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: هەڵبژاردن لەگەڵ ستانداردەکانی دیموکراتیکدا نایەتەوە لەبەر ئەوەی شۆرای نیگابان کە خۆی دەزگایەکی نادیموکراتیکە هەموو بەربژێرەکانی کە بە تەواوی وەفاداری دەزگای رۆحانیەت نین، رەد دەکاتەوە. دەسەڵات هەمووی لە دەست خامنەیی و ناوەندەکانی سەر بەوە کە خۆی لەرێگەی هەڵبژاردنی خەڵکەوە دیاری نەکراوە. ناوەندەکانی سەربە خامنەیی بریتین لە هێزە ئەمنیەتی و قەزاییەکان کە دەوری سەرەکیان لە سەرکوت و سنووردارکردنی نارەزایەتیەکان هەبووە.
لە کۆتاییەکانی ئەو ساڵ دا شەپۆلێکی نارەزایەتی لە دۆخی ئابووری بۆ چەندین شار و ناوچە پەرەی سەند و بەشی زۆری خەڵک خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بوون. لە ئاکامدا لەو نارەزایەتیانەدا ژمارەیەک کوژران و سەدان کەسیش دەستگیر کران. بۆ سەرکوتی نارەزایەتیەکان، بەرپرسان دەستراگەیشتن بە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیان سنوردار کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵی ئازادی، لە کاتی دەسەڵاتی رۆحانی دا سنووردار کردنی ئازادی رادەربرین کەمی نەکردووە. بۆ وێنە لە ماوەی ساڵدا دەستبەسەرکردن و سەرکوتی بەرێوەبەرانی بەرنامەی تەلەگران بەردەوام بوو و در درێژەی نارەزایەتیەکان کە زۆربەی شارەکانی وەڵاتی گرتەوە و تیایدا خەڵک خوازیاری گۆرانی سیاسی بوون، وەڵامی بەرپرسانی رژیمی ئێران سنووردارکردنی دەستراگەیشتن بە تەلەگرام و ئینستاگرام بوو.
گەندەڵی لە هەموو بەشێکی دەزگای بوروکراسی بوونی هەیە. بەرێوەبەرانی سەرەکی ئابووری وەک سوپای پاسداران، و دامەزراوەکانی لە ژێر چاودێری و لێکۆڵینەوەدا نین. سنوردار کردنی کار و کەرەستەکانی پێوەندی گشتی و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی رێگە بەوە نادا دەوری چاودێری و ئاشکرا کردنی گەندەڵی بگێڕن.