لێبوردنی نێونەتەوەیی بە دەرکردنی راگەیەندراوێک خوازیاری هەڵوەشانەوەی بە پەلەی حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی رامین حوسێن پەناهیە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی بە دەرکردنی راگەیەندراوێک خوازیاری هەڵوەشانەوەی بە پەلەی حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی رامین حوسێن پەناهیە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە ئەو حوکمەی بەسەر رامیندا سەپاوە لە دوای دادگاییەکی نادادپەروەر و چوار مانگ دیارنەمانی زۆرەملێ دەرچووە.
بەپێی راگەیەندراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی رۆژی 11ی رێبەندان مۆرەیەکی وەزارەتی ئیتلاعات لە زیندان سەردانی رامین حوسێن پەناهی کردووە و پێی وتووە کە بە رازی بوونی بە دیانپێدانانی تەلەفزیۆنی و مەحکوم کردنی هێزە کوردستانیەکان وەک "تیرۆریست" حوکمی ئێعدامەکەی بۆ زیندان دەگۆڕێ. بە رەد کردنەوەی ئەو داوایە لەلایەن رامین حوسێن پەناهی مۆرەکەی وەزارەتی ئیتلاعات وتوویەتی کە ئەو نرخی ئەو پێداگریەی بە ژیانی خۆی دەدات. لەو رێکەوتە بە دوا رامین لە زیندانی تاکەکەسی رادەگیرێ و ئەوەش نیگەرانی لەسەر تەندروستی ئەو زیاتر دەکات.
ناوبراو لە کاتی دادگایی دا بە قازیەکەی وتووە کە لە ئیدارەی ئیتلاعات هەتا سەرە مەرگ شکەنجە دراوە بەجۆرێک کە گورچیلەکانی تووشی خوێنرێژی بوون. تا ئێستاش ناوبراو چارەسەری پزیشکی بۆ نەکراوە.
رامین حوسێن پەناهی 24 ساڵە و ئەفشینی برای وەک نارەزایەتی بەو حوکمە مانیان لە خواردن گرت.