یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات کۆبوونەوەی سێهەمی خۆی بەرێوەبرد.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات کۆبوونەوەی سێهەمی خۆی بەرێوەبرد.

بەپێی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 17ی رێبەندانی 1396 لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کودستانی ئێران کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکایی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی هەر کام لە حیزبەکانی :

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران 

حیزبی دیموکراتی کوردستان 

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 

کۆمڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

بەرێوە چوو. 

لەکۆبوونەوەی ئەمجاردا چەندین تەوەری گرینگ باس و گفتگۆی لەسەرکرا و چەندین خاڵیش وەک بریار لەکۆتایی دیالۆگی حیزبەکان دیار کران. 

لەناو تەوەر و باسەکان دا ئاماژە بە ناوی ناوەند کرا و بریار درا لەمەودوا لەژێر ناوی "ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران" لەسەر خەبات و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێ. هەروەها باسی پرنسیپە سیاسیەکان و هێڵە گشتیەکانی ناوەند تەوەرێکی تری باسەکە بوون کە لەسەر :

ـ ناوەند بۆ رووخانی رژیمی ئێران تێدەکۆشێ. 

ـ ناوەند بۆ دەستبەرکرانی مافە سیاسیی و نەتەوەییەکان خەبات دەکات

ساغبوونەوەی کوتایی کرا و وەک پرنسیپی گشتی ناوەند دیاری کران. 

باسێکی تر بابەتی پەرەدان و گەشە پێدانی ناوەند لە رووی چەندایەتیەوە و بەرفراوان کردنی بوو کە هەموو لایەنەکان بەشداری باقی هێزەکانیان بە زەروری زانی و لەو پێناوە دا دەستخۆشی لە پێشوازیی  و بەرەوپیرەوە هاتنی حیزب و لایەنە کوردستانی  و ئێرانیەکان کرا. 

لەدرێژەی کاری کۆبوونەوەی سێهەمی ناوەندی هاوکاریی بابەتی بەرەی کوردستانی قسەی لەسەر کرا و لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ناوەند بەدیلی هەمیشەیی بەرەی کوردستانی نابێ و یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی ناوەند کار کردن بو پێکهینانی مەرجەعێکی نەتەوەیی و سیاسی بەرفراووانتر بکات. 

چەندین بابەت و پرسی رۆژ  وەک 22ی رێبەندان رۆژی بەتالان بردنی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێران و 21ی فێوریە رۆژی جیهانی زمانی زگماک ،دیاری کران بۆ ئەوەی ناوەندی هاوکاری کۆدەنگیان لەسەر دروست بکات و لەماوەی داهاتوو لە چوارچێوەی بەیاننامەی هاوبەش و هەنگاوی هاوبەش کاریان پێبکات و 

و بابەتی خۆپیشاندانەکان و نافەرمانیە مەدەنیەکان کە لە ئاستی سەرانسەری دا و بە پێشەنگایەتی ژنانی خەباتکار سەری هەڵداوە و هەوەرها پرسی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین  و مەحکووم کردنی کوشتاری هاوەڵاتیانی مەدەنی قسە و باسی لەسەر کار. 

پاشان لەسەر مکانیزمی کاری ناوەند و چۆنیەتی بەرێوەبەری ناوەند چەندین خاڵی نوێ قسەیان لەسەر کرا و بە مەبەستی باشتر بەرێوە بردنی کاری ناوەند پەسەند کران. 

لە کۆتایی دانیشتنەکە دا پرێس کۆنفرانسێک لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرێوە چوو.





 




 




 





 


6 ساڵ و 9 مانگ و 17 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران