نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێگەنەدانی یەکێک لە کومیتەکانی ئەو رێکخراوە بە گروپە چالاکە ئامریکاییەکان، بۆ بەدەست هێنانی راپۆرت
نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێگەنەدانی یەکێک لە کومیتەکانی ئەو رێکخراوە بە گروپە چالاکە ئامریکاییەکان، بۆ بەدەست هێنانی راپۆرت و بەڵگە لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و کورەی باکوری بە جێی شەرم ناوبرد.
ناوبراو گووتی کە ئەم کومیتەیە، لەرێگەی هێندێک لەو وڵاتانی ئەندامەوە کە پەروەندەی سەرسوورهێنەریان لە باری مافی مرۆڤدا هەیە هاندراوە بۆ ئەو کارە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی جێی شەرمە بۆ رێکخراوی نەتەوەکان کە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن رژیمی ئێران و کورەی باکور دەبینین و پارێزگاری لێدەکرێ.
ئەم کومیتەیە کە بریارە دەنگی ئەو کەسانەبێت کە زۆرترین پێویستیان هەیە، بەڵام لەبەرامبەردا لەلایەن وڵاتگەلێکەوە بەرێوەدەبرێ کە خۆیان پێشوونەی خراپیان لەباری مافی مرۆڤەوە هەیە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان لەپاڵ پارێزەرانی مافی مرۆڤ ماوەتەوەو بەردەوام دەبێ لە خەبات بۆ دەستراگەیشتن بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە رێگەپێدراون بۆ دەزگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.