رۆژی چوار شەممە 18ی رێبەندانی 1396 رێکخراوی هیومەن رایتس ۆچ لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستەروو کە رژیمی ئێران لە مانگی ژانویەی 2018 دا سێ منداڵی ئێعدام کردووە. ئەو رژ
رۆژی چوار شەممە 18ی رێبەندانی 1396 رێکخراوی هیومەن رایتس ۆچ لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستەروو کە رژیمی ئێران لە مانگی ژانویەی 2018 دا سێ منداڵی ئێعدام کردووە. ئەو رژیمە دەبێ بەپەلە و بەبێ هیچ مەرجێک کەڵک وەرگرتن لە سزای ئێعدام بۆ ئەو تاوانانەی منداڵان تووشی هاتوون راگرێ و بەرەو قەدەغە کردنی سزای ئێعدام هەنگاو هەڵگرێ.
لە 4ی ژانویەدا، هێزەکانی رژیمی ئێران لە گرتووخانەی کەرەج ئەمیر حوسێن پوورجەعفەریان دوای 16 ساڵ لەسێدارە دا. لە رۆژی 30 ژانویەیش هێزەکانی گرتووخانەی بووشێهر عەلی کازمی کە کاتی تاوان 15 ساڵی بووە، لەسێدارەدا. هەر ئەو رۆژە لە گرتووخانەی نەوشار مەحبوبەی موفیدی کە لە تەمەنی 13 ساڵی دا بە شوو درابوو بە تاوانی کوشتنی مێردەکەی کە 17 ساڵی بووە لەسێدارە دا.
بەپێی راپۆرتی هیومەن رایتس وئاچ سارا لیه ویتسۆن بەرێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وتی: بەرپرسانی رژیم هەندێ جار دەڵەن کە ئەوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییە کە لە راست پێشوونەی مافی مرۆڤی ئەوان نادادپەروەرانە هەڵسووکەوتی کردووە، بەڵام ئەوان لە کاتێکدا بابەتی لەسێدارەدانی ئەو منداڵانەی تووشی تاوان بوون و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەدەغەی کردووە بەشێوەیەک کە جێی داخە لێک جیا دەکاتەوە.