14 سەناتۆری ئەمریکایی لە نامەیەکدا پشتیوانیان لە گەمارۆکانی دۆناڵد ترامپ دژ بە رژیمی ئێران کرد.
14 سەناتۆری ئەمریکایی لە نامەیەکدا پشتیوانیان لە گەمارۆکانی دۆناڵد ترامپ دژ بە رژیمی ئێران کرد.
ئەو نامەیە لەلایەن سەناتۆر مارکور روبیۆ و تاد یانگ ئەندامانی کۆمیتەی پێوەندیەکانی کاروباری دەرەوەی سەناوە نێردراوە.
ئەو سەناتۆرانە وتیان کە رژیمی ئێران چالاکانە بە دوای پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالستیکیەوە بووە. بەرنامەیەک کە هەرەشە لە هێزەکانی ئەمریکایی و هاوپەیمانەکانی ئێمە و بەرژوەندیەکانمان دەکات.
ئەو 14 سەناتۆرە ئەوەشیان ووتووە کە ئەگەری زۆرە لە کۆتاییدا ئەو مووشەکانە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەییان هەبێ.
لەو نامەیەدا ئەو سەناتۆرانە هەروەها نیگەرانی خۆیان لە هاوکاری موشەکی بالستیکی نێوان کورەی باکوور و رژیمی ئێران دەربریوە.
لەو نامەیەدا کە بۆ دۆناڵد ترامپ نێردراوە هاتووە: هەر وەک ئاگادارن رژیمی ئێران خەڵک سەرکوت دەکات و ئەوانی لە مافی مرۆڤ بێ بەش کردووە. لە دەرەوەی وەلاتیش ئەو رژیمە کەڵکی لە داهات و سەرچاوەکانی ئێران بۆ هاوکاری تیرۆریزم و پەرەپێدانی بشێوی، وەرگرتووە.
رژیمی ئێران وەک سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمی دەوڵەتی، چالاکانە پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستیەکان کردووەو رژیمی جینایەتکاری بەشار ئەسەدی لەسەر پێ راگرتووە و بۆ ئەو کارەش لە بە کارهێنانی گازی شیمیایی دژ بە خەڵکی سوریە درێغی نەکردووە. ئێمە داوا لە دەوڵەت دەکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەنجام بدا و گەمارۆ گەلێک دژ بە کەس و ئەو ناوەندانەی لە نێوخۆی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە سپا دەکەن، بسەپێنێ.