پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خوێندنەوەیەک بۆ کونفرانسه چاپەمەنیەکەی ئاخوند رۆحانی!

خوێندنەوەیەک بۆ کونفرانسه چاپەمەنیەکەی ئاخوند رۆحانی!

رۆژی سێ شەممە 17ی رێبەندانی 1396ی هەتاوی ئاخوند رۆحانی سەرۆککۆماری رژیمی ئاخوندی کونفرانسێکی چاپەمەنی بەرێوەبرد کە تیایدا ئیشارەی بە چەند بابەتێک کرد کە لێرەدا

رۆژی سێ شەممە 17ی رێبەندانی 1396ی هەتاوی ئاخوند رۆحانی سەرۆککۆماری رژیمی ئاخوندی کونفرانسێکی چاپەمەنی بەرێوەبرد کە تیایدا ئیشارەی بە چەند بابەتێک کرد کە لێرەدا خاڵە گرینگەکانی دەخەینە بەر باس.

ئاخوند حەسەن رۆحانی لەنێو باس و بابەتە جیایجیاکاندا ئیشارەی بە بەرجام و ئەو بابەتانەی ئێستا لەسەر مێزی وتووێژی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەگەڵ رژیمی ئێرانە یانی بەرنامەی مووشەکی و دەستێوەردان ناوچەیی کرد.

رۆحانی وەڵامی پەرسیارێک لەبارەی بابەتی ناوچەە رژیم کە ئایا لەو بارەوە لەگەڵ زلهێزەکان وتووێژ دەکات یان نە؟ وتی: ئێمە هەروا لەگەڵ وەڵاتانی ناوچە و وەلاتانی دەرەوەی ناوچە لەبارەی ناوچەکە قسە دەکەین، وتووێژ دەکەین و زۆر جار هاوکارین دەخوازین. ئێمە هەمیشە لەبارەی ناوچەکەوە قسەمان کردووە و دەکەین.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی بەرجام و ئەوەی کە ئەگەر ئەمریکا لە بەرجام بچێتەدەر، رژیم چ هەنگاوێک دەنێ، هەندێ روونتر قسەی کرد و لەگەڵ پێداگری لەسەر ئەوەی کە لەسەر بەرجام بەردەوام دەبن، بەڵام وتی ئێمە دەستپێشخەری ناکەین لە پێشێلکردنی بەرجام. بەرجام و کەم و زۆر نابێ. نە خەتێکی پێ زیاد دەبێ و نە خەتێکی پێ زیاد دەبێ. لای ئێمە بابەتەکانی دیکە پێوەندیان بە برجامەوە نیە. روونە مەبەستی ناوبراو لە بابەتی دیکە، بەرنامەی موشەکی و دەستێوەردانی ناوچەیی رژیمە کە ئوروپا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە ئێستادا پێداگری لەسر دەکەن. لێرەدا رۆحانی بەشێوەیەکی فریوکارانە دەیەوێ وانیشان بدات کە شەرەکە لەسەر بەرجامە. 

ئاخوند رۆحانی لە وەڵامێکی دیکە لەبارەی بەرنامەی موشەکی رژیم وتی: ئێمە هەر شتێک بۆ دیفاع لە وەڵات پێویست بێ لە فرۆکە، مووشەک و ژێردەریایی کەڵک وەردەگرین، بەڵام بەدوای چەکی کۆکوژەوە نین. لەوبارەوە لەگەڵ هیچ کەسێکیش وتووێژمان نیە. دەکرێ ئەو قسەش وا لێبدرێتەوە کە دەست هەڵگرتن بێ لە بەرنامەی مووشەکی بالستیک کە لە ریزی چەکە کۆ کوژەکاندا جێگەی گرتووە. 

ئەو ئاخوندە فێڵاویە لەبارەی وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئامریکا وتی: کلیلی پێوەندی داهاتووی ئێران و ئەمریکا لە دەست واشینگتۆن دایە. ئەوەش بەمانای ئەوەیە کە لە راستی دا ئەوە ئەمریکایە رووی خۆش بە وتووێژ لەگەڵ رژیم نیشان نادا، وتی ئەگەر ئەمریکا پێبەندی تێکرای بەڵێنەکانی لەپێوەند بە بەرجام بوایە ئەگەری هەبوو لەبارەی بابەتەکانی دیکەش بتوانین لەگەڵ ئەمریکا قسە بکەین. ئەوان بۆ خۆیان ئەو هەلە ژێرینەیان لە دەست دا. کە ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە لێرەدا لەلایەن ئامادەیی بۆ وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نیشان دەدا و لەلایەکی دیکە رژیمەکەی ئامادەی پاشەکشە و زەهرخۆری لەبابەت بەرنامەی مووشەکی و دەستێوەرانیان لە ناوچەکەیە.


 


6 ساڵ و 9 مانگ و 13 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێندنەوەیەک بۆ کونفرانسه چاپەمەنیەکەی ئاخوند رۆحانی!

خوێندنەوەیەک بۆ کونفرانسه چاپەمەنیەکەی ئاخوند رۆحانی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران