رووداوی هاتووچوو لە سەوڵاوا 5 کوژراوی لێکەوتەوە
لە جادەی مەریوان بۆ سنە و لە نزیک گوندی نگڵ، لە ئەنجامیپێکدادانی دوو ماشیندا، ٤ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی شارۆچکەی پایگەلانی سەربە سەوڵاوا، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا. لەو ڕووداوەدا، کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، یەکی ڕێبەندان لە نزیک گوندی نگڵ ڕوویدا، سێ کەس بە ناوەکانی شەهاب پوور محەممەد(باوک)، شیلان ڕەحیمی(دایک) و شینا پوور محەممەد( منداڵ) دەستبەجێ گیان لەدەست دەدەن.هەروەها لە پاش ئاگرگرتنی پێژۆی ئەو بنەماڵەیە، دوو کەس لە سەرنشینەکانی پرایدێک کە بەوێدا تێدەپەڕن و بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان دادەبەزن، تووشی ئاگری سووتانی تانکیی نەوت و پێژۆکە دەبن و ئەوانیش دەبنە قوربانی. یەکێک کە کوژراوەکانی ناو پرایدەکە ناوی محەممەد ڕەحیمی برای شیلانە. دەوترێت لە دوای ڕووداوەکە، تانکیی نەوتەکە ئاگری تێ بەر دەبێ و ٤ جار تەقینەوەی ئاگرین ڕوو دەدا. هەر بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سێ کەس لە بریندارەکان لە دۆخێکی ناجێگیردان و تووشی تەنگیی نەفەس هاتوون. لەم پێوەندییەدا، پارێزەرێکی کورد بە دەرکردنی نامەیەکی سەرئاوەڵا، دەوڵەتی بە بەرپرسیار زانیوە. حوسەین ئەحمەدی‌نیاز لە نامەیەدا کە ڕووبە پارێزگاری کوردستانە دەنووسێت: بەپێی ئەسڵەکانی ١١٣، ١٢١ و ١٢٧ دەوڵەت بەرپرسیارە و دەبێت لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە پێک بێت.
لە سەقز پیشانگای نەقاشی هونەرمەندێکی کورد کرایەوە
هونەرمەندی دەست ڕەنگینی کورد بەشیر ناسری، لە درێژەی چالاکییە هونەرییەکانیدا، پیشانگایەکی "نەقاشی" لە شاری سەقز کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئافرێنەری پەیکەرەی "خۆڕاگریی کۆبانێ" پیشانگایەکی شێوەکاریی بە ١٧ تابلۆ لە نیگارخانەی شاری سەقز خستە بەرچاوی هونەردۆستانی ئەم شارە و پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. ئەم هونەرمەندە کوردەی خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان خوێندنی لە بواری هونەر لە زانکۆی هونەری تاران‌دا تەواو کردووە و ماوەی چەندین ساڵە لە بوارەکانی پەیکەرسازیی و شێوەکاری، چالاکی دەکات و تا ئێستاش چەندین بەرهەمی هونەریی خوڵقاندووە کە گرینگ‌ترینیان بریتین لە سەردیسی هونەرمەندان مەزهەر خالقی، شێرکۆ بێکەس، خاڵۆ حسەین کۆهکەن، مامۆستا هەژار، مەولەویی کورد و ...هتد.
له ده‌یه‌ی 90 گونده‌کانی تورکیا چۆڵ ده‌کران، له ئێستادا شاره‌کان
سه‌رۆکی پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا وتی: له ده‌یه‌ی 90ی زایینی چۆڵ بوونی گونده‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیامان ده‌بینی، به‌ڵام له ئێستادا به‌داخه‌وه چۆڵ کردنی گونده‌کان به چۆڵ کردنی شاره‌کان گۆڕاوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،مسته‌فا کامالاک،له لێدوانێکدا به ئاماژه به‌وه‌ی که له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوو گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری داناوه له‌سه‌ر ژیانی 1 میلیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی، ڕایگه‌یاند: له ده‌یه‌ی 90ی زایینی چۆڵ بوونی گونده‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیامان ده‌بینی، به‌ڵام له ئێستادا به‌داخه‌وه چۆڵ کردنی گونده‌کان به چۆڵ کردنی شاره‌کان گۆڕاوه. ناوبراو زیادی کرد: به‌پێی ڕاپۆرتی فه‌رمی په‌رله‌مانی تورکیا، له ده‌یه‌ی 90ی زایینی 905 گوند له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا چۆڵ کرابوون. له‌و کاته‌دا که‌سانێک که ماڵ و سامانی خۆیانیان به‌جێهێشتبوو 378 هه‌زار که‌س بوون به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئێستادا له 6 مانگی ڕابردوو به بۆنه‌ی پێکدادانه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا 1 میلیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی کوردی ئه‌و ناوچانه خانووه‌کانیان به‌جێهێشتووه.
کوژرانی 6 بەکرێگیراوی سەر بە سوپای قودس لە سووریە
چەچ کەس لە بەکرێگیراوانی سەر بە سوپای تیرۆریستی قودسی رژێمی ئاخوندی لە سووریەدا کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 2ی رێبەندانی 1394، هەواڵدەرییەکانی سەر بەو هێزە تیرۆریستییە رایانگەیاند کە، شەش ئەندامی ئەو گرووپە کە چواریان سەر بە حیزبی شەیتانی لۆبنان و یەکێکی عێراقی دانیشتووی ئێران و کەسێکی پاکستانی کە لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە بۆ کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی سووریە بەکرێگیرابوون لە شەر لەو وڵاتەدا کوژراون. جێگەی باسە کە تاکوو ئێستا زیاتر لە 100 ئەندامی فەرمی سوپای قودس کە ژمارەێکی بەرچاو سەرکردەیان تێدا بووە لەو وڵاتە کوژراون.
وڵاتانی ئیسلامی بەرانبەر رژێمی ئاخوندی وەستاونەتەوە
ئاسۆشەیتدپرێس لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاند کە وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ عەرەبستان بەرانبەر رژێمی ئاخوندی ئێران وەستاونەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەو راپۆرتە وێرای ئاماژە بە کۆبوونەوەی لە ناکاوی وڵاتانی هاوکاری ئیسلامی لە ریاز نووسیویە، گەورەترین ناوەندی ئیسلامی، کارەکانی رژێمی ئاخوندییان بە توندی مەحکووم کرد و لەمەر بچراندنی پەیوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئەو رژێمە لە پەنای عەرەبستانن. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە، ئەو ناوەندە داگیرکاری و هێرش کردنی بۆ سەر کۆنسووڵ و باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران و هەر وەها دەستێوەردانەکانی لەمەر کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت، بەحرەین، یەمەن، سووریە و سووماڵی بە توندی مەحکووم کردووە.
پارتی دیموکراتی گەلان دووهەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت
له‌سایه‌ی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی له باکووری کوردستاندا هه‌یه، پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) کۆنگره ده‌به‌ستێت و نوێنه‌ری هه‌ده‌په له باشووری کوردستان و عیراق کۆنگره‌که به گرنگ وه‌سفده‌کات. شیلان ئه‌مین ئۆغڵو، نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له عیراق و باشووری کوردستان راگه‌یاند: "کۆنگره‌که کۆنگره‌یه‌کی ئاساییه و پارتی دیموکراتی گه‌لان وه‌ک نه‌ریتی دیموکراتی نێو پارته‌که، کۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت". سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی له‌سه‌رکارلابردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی (هه‌ده‌په)، شیلان ئه‌مین ئۆغڵۆ وتی: "له کۆنگره‌که‌دا ده‌میرتاش وه‌ک ئه‌ندامێکی ئاسایی خۆی کاندید ده‌کات و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌شی بۆ هاوسه‌رۆکی (هه‌ده‌په) ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ده‌ره‌نجامی نێو کۆنگره‌که". پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) دووه‌م گه‌وره پارتی ئۆپۆزسیۆنه له‌سه‌ر ئاستی تورکیا و خاوه‌ن 59 کورسی په‌رله‌مانه له‌کۆی 550 کورسی. به‌پێی په‌یڕه‌وی پارته‌که‌ش سیستمی هاوسه‌رۆکی په‌یڕه‌و ده‌کرێت و له‌ئێستادا هه‌ریه‌ک له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ن.
کۆبوونەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمەکەی ئەسەد دواخرا
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی روسی، لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەوە رایگەیاند، کە کۆبوونەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریا، بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێفی پایتەختی سویس، بۆ چەند رۆژێکی کەم دواخراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،گینادی گاتیلۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، رۆژی هەینی 2ی رێبەندانی 1394، راگەیاند : " بڕیارە کۆبوونەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریا سەبارەت بە پرسی ئاشتی لەو وڵاتەدا، بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رۆژی 27 یان 28 ی ئەم مانگەدا رێکبخرێت". سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، کە ناروونی لە پێکهێنان و رێکخستنی ئەو وەفدەی نوێنەرایەتیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات، هۆکاری سەرەکیی دواخستنی کۆبوونەوەکە بووە.