رۆژی پێنج شەممە 19ی رێبەندانی 1396ی هەتاوی، لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا داوای لە رژیمی ئێران کرد کە بە پەلە و بەبێ شەرت و مەرج پارێزەرانی مافی مرۆڤ
جێگری تایبەت بە باکووری ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەراستی لێبوردنی نێونەتەوەیی وتی: روداوەکانی ئەم دواییە نیشانەی سەرکوتێکی مەترسیدارە کە کەسانێک شەهامەتی دیفاع لە مافی مرۆڤ لە ئێرانیان هەیە لەگەڵی بەرەوروون. لەو دۆخی سەرکوتە کە زاڵە، هەر جۆرە نارەزایەتی و چالاکیەکی ئاشتیخوازانە لەلایەن بەرپرسانی رژیمی ئێرانەوە بەتاوان حیساب دەکرێ.
ناوبراو لە درێژەدا دۆخی زیندانی شاری رەی ئاتێنا دائیمی و گولروخ ئیبراهیمی کە هەر دووک بەهۆی چالاکی ئاشتیخوازانەی مافی مرۆڤ بەند کراون، بەرەورووی مەترسی جیددی شکەنجەو لێدان، توندوتیژی و تووش بوون بە نەخۆشیە واگیر و عفونەتیەکان دەکاتەوە. ئێمە زۆر نیگەرانی ئاسایش و تەندروستی ئەوانین. هیچ کەس نابێ لە وەها دۆخێکدا راگیرێ.
جێگری باکوری ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەراستی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بارەی دۆخی ئارەشی سادقی وتی: ئێمە زۆر نیگەرانی دۆخی خراپی ئارەشی سادقین کە لەنارەزایەتی بە هەڵسوکەوتی بێ رەحمانە و ناقانوونی بەرپرسانی رژیم دژ بە هاوژینەکەی مانی لە خواردن گرتووە. لەشی بە هۆی مانگرتنەکەی پێشوو لاواز بووە و ئەو مانگرتنەش دەتوانێ ژیانی بخاتە مەترسیەوە.
لە راگەیەندراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دا هاتووە: زیندانی شاری رەی کە بە زیندانی قرچەک ناسراوە پێشر مورغداری "دەواجین" بووە و لەوێ سەدان ژن بە هۆی توندیژیەوە حوکم دراون لە دۆخی قەرەباڵغ و ناتەندروست و بەبێ دەست راگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەی تەندروست، خواردنی پێویست، دەرمان و هەوای تازە رادەگیرێن. راپۆرتەکان لەو زیندانەوە ئەوەمان پێ دەڵێن بەشێوەی بەربڵاو نەخۆشی عفونەتی، بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر و رێژەی توندوتیژی لە نێو بەندیەکان و لەلایەن زیندانبانەکان دژ بە زیندانیەکان بوونی هەیە.