هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە ناوچەی عەجەب شێر ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی بۆکان دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا تووشی رووداوی هاتووچۆ بووەو لە جێ دا گیانی
بەپێی هەواڵەکان، شەوی چوارشەممە 18ی رێبەندانی 1396ی هەتاوی، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە جادەی بۆکان بۆ تەورێز و لە نزیک عەجەب شێر دەستڕێژ لە ماشینی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان بەناوی سەدیق رەحیم پوور کوری جەعفەر کردووە کە بۆتە هۆی ئەوەی لەگەڵ بارهەڵگرێکدا تووشی رووداوی هاتووچۆ ببن و سەدیق لە جێ دا گیانی لەدەست بدات.