لە دوای پەرەسەندنی راپەرینی جەماوەری ئێران و کڵپەکردنی رقی پەنگ خواردووی جەماوەری بێزار لە ستەم و رابوونیان دژ بە کۆشکی ئیستبدادی ئاخوندی، لاوانی قارەمان و فیدا
لە دوای پەرەسەندنی راپەرینی جەماوەری ئێران و کڵپەکردنی رقی پەنگ خواردووی جەماوەری بێزار لە ستەم و رابوونیان دژ بە کۆشکی ئیستبدادی ئاخوندی، لاوانی قارەمان و فیداکار لە شارە جۆراوجۆرەکان بەردەوامن لە ئاگردانی ئیدارە و ناوەندەکانی رژیم.
لە ماوەی رابردوودا ئامارێکمان بڵاو کردەوە کە لەلایەن تێکۆشەرانی نێوخۆی وەلاتەوە بەدەستمان گەیشتبوو، لە نوێترین راپۆرتدا ناوی ژمارەیەک ئیدارە و ناوەندی فەرمی و نافەرمی رژیمان پێ گەیشتووە کە لەلایەن بەرپرسانی رژیمەوە دیانیان پێدانراوە یا خود فیلم و ویدئیوکانیان لە تۆرە کۆمەڵاتیەکان بڵاو بۆتەوە.
ناو ئەو ناوەندانەی پێمان گەیشتووە بەو جۆرەیە:
- موسەلا و بنکەی بەسیجی (کرمان)
- بانکی سەدرا لە شیراز
- حەوزەی بەسیجی سپای 164ی کەوسەری لەواسان (تهران)
- بانکی مەسکەنی فەردیسی کەرەج
- بنکەی بەسیجی مونتەزیرانی مەهدی کەرەج
- دەفتەری ئیمام جومعەی خوزستان
- بنکەی بەسیجی کەلهوری محەمەد شاری(کرج )
- عابر بانکەکانی کاسپیەنی قەزوین
- بنکەی بەسیجی باغستان (تهران)
- حەوزەی عیلمیەی ئیمام جەوادی محەمەد شاری (کرج)
- جێگرانی ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامی (کرج )
- بنکەی بەسیجی مزگەوتی ئیمام رەزای رودسەری (گیلان)
- بنکەی فەرهەنگی بەسیجی باغستان (سعید ێباد تهران)
- مزگەوت و بنکەی بەسیجی زەینەبیە (قزوین)
- مزگەوتی قوتب ئاوای بابەک شاری (کرمان)
- لقی بانکی ملی تاران
- لقی بیمەی خورەم ئاوا
- بنکەی بەسیجی ساحێب زەمانی سەعادەت ئاوای تاران
- بانکی سامان لە شەقامی تووسی تاران
- بانکی تیجارەت پاکدەشتی تاران
- بنکەی بەسیجی ئیمام سادق ناوچەی 9ی تاران
- حوزەی عیلمیەی کرماشان
- بانکی ملی لقی ئەندێشە فازی 3ی تاران
- مزگەوت و بنکەی بەسیجی بێعسەت شارەکی ئیکباتان
- شارەداری گولپایەگانی (اصفهان)
- بانکی ئەنسار کانمێهری کەرەج
- بنکەی بەسیجی ماهشاری (خوزستان)
- بنکەی بەسیجی قرچەک ورامین
- دەفتری ئیمام جومعەی مەیبودی یەزد
- بنکەی بەسیج فازی 3ی ئەندێشەی تاران
- بنکەی بەسیج فازی 4 رامهرموز (خوزستان )
- مزگەوتی ئیمام سەجاد گەورە رێی ئەشرەفی ئیسفەهانی لە تاران
- ناوەندی ئاماری ئێران (تاران )
- بانکی سادیراتی کەرەج
- بنکەی بەسیجی گەرەکەکانی کرماشان
- دەنگۆی مایەپوچ بوونی بانکی میللی لە هەفتەی ڕابردوو دا وەک شۆکێکی گەورە خەڵکی ناچار کردووە بۆ وەرگرتنەوەی پوڵەکانیان هروژم بکەنە سەر شوعبەکانی ئەو بانکە و ئەوەش دەتوانێ هێمای یەکی گەورە بێت بۆ تێکچوونی زیاتری بارەکە. چونکه هیچ کام لە بانکەکانی ناوخۆ لە بانکی میللی بە هێزتر نیین.
- داخوازی ڕێپێوان لە لایەن ئەحمەدی نەژاد ، نامەکانی کەڕوبی و ئەحمەدی نەژاد بۆ خامنەیی، چەند دەستە بوونی بەرەی ڕیفۆرمخوازان و تۆفانی لادانی لەچک لە شەقامەکان و سەرهەڵدانەوەی شەپۆلی دووهەمی ڕێپێوانەکان و ئەو ڕووداو و هەواڵانەی لەچەند ڕۆژی داهاتوو دا هەمووان تووش شۆک دەکات لە ڕاستیدا دۆمینۆی زنجیرە ڕووداوێکن کە پێی دەگوترێ شۆڕش (انقلاب) . لە ڕاستیدا ئەوانە مانای ئەوە نییە کە لە ئێران ئینقلاب دەست پێدەکات بەڵکوو مانای ئەوەیە کە ئێستا ، ئێمە ، لەناو جەرگەی ئینقلاب داین.