سەرلەبەسانی رۆژی شەممە 21ی رێبەندانی 1396 رایگەیاند کە لە هێرشێکی بەربڵاودا 12 بنکەی رژیمی ئێران و سوریەی کردۆتە ئامانج. بەپێی ئەو سەرچاوە ئەم هێرشانەی ئیسرائیل لەدوای پێکدادانی هێزەکانی سوریە و ئیسراییل ئەنجام دراوە.
ئەرتەشی ئیسراییل لە درێژەدا دەڵێ: لەو 12 ئامانجە سێ دژە هەوایی و چوار ئامانجی رژیمی ئێران (یانی بەشێک لە دامەزراوەی سەربازی رژیم لە خاکی سوریە) لە خۆدەگرێ.
جۆسان کۆنریکاس وتەبێژی وەزارەتی دیفاعی ئیسراییل رایگەیاند: هێزەکانی ئیسراییل ئەو بنکەی رژیمی ئێران لە سوریەیان کردۆتە ئامانج کە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆ بنکەی ئاسمانی ئیسراییل ناردبوو. هاوکات فرۆکەیەکی ئێف 16ی ئیسرائیلی لەسەر خاکی ئیسرائیل تێکشکاوەو فرۆکەوانەکان سەلامەتن.
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دیفاعی ئیسرائیل رژیمی ئێران بە بەرپرسیار لەو پێشێلکاریە روونە بۆ سەر سەروەریی ئیسرائیل زانیوە.