وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو وەڵاتە بە دوای بریارێکی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگاربوونەوەی چالاکیە زیانهێنەرەکانی رژیمی ئێرانەوەیە.
ئێدرێن رانکین _ گالووی وتەبێژی پێنتاگۆن وتی: ئەمریکا بەتەواوی پشتیوانی لە مافی ئیسرائیل بۆ دیفاع لە خۆی لە بەرامبەر هەرەشەکان دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دیفاعی ئەمریکا هەروەها وتی: ئێمە لەو نیگەرانیە زۆرەی لەبارەی چالاکی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکەدا هەیە شەریکین. ئەو چالاکیانە هەرەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەکات و ئێمە بە دوای ئیردایەکی بەهێزەوەین هەتا بەرەورووی ئەو چالاکیانە بینەوە.