سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 22ی رێبەندانی 1396 عاسیمە جیهانگیری رێپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران لە تەمەنی 66 ساڵی دا بەهۆی سەکتەی دڵەوە لە شاری لاهوری پاکستان کۆچی دوایی کرد.
بە پێی راپۆرتی راگەیەنەکان عاسیمە جەهانگیری، لە رێبەرانی بزوتنەوەی پارێزەرانی پاکستان بوو و خاوەن پێشوونەیەکی زۆری خەبات لە باری مافی مرۆڤ دا بوو وە چەندین ساڵ لە ماڵەوە دەستبەسەر کرابوو.
خانمی عاسیمە جەهانگیر لە راپۆرتی جۆراجۆری خۆی دا پێشێلکاری بەرینی مافی مرۆڤ لەلایەن رژیمی ئاخوندی مەحکوم کردووە.