یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رێبەندانی 1394
سازمانی خەبات

دۆخی جەستەیی زیندانییەکى سیاسی کورد نالەبارە

محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی بیرجەند لە دۆخێکی زۆر نالەبار دایە و لە کەمترین ئیمکاناتی بێهداشتی بێ‏بەرییە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسی لە شاری بیرجەند، بارودۆخێکی زۆر نالەباری هەیە و دوای ماوەیەکی درێژ کە لە قەرەنتینەی زیندانی بیرجەند ڕاگیراوە، بۆ بەندێک کە بەندی زیندانیانی بەساڵاچوو و هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی جۆراجۆریان هەیە، ڕاگوێزراوە.عەبدوڵڵاهی بۆ بەندی ١٠ ٧ی ئەو زیندانە ڕاگوێزراوە کە لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی بێهداشتی بێ‏بەشە. ئەو زیندانییە سیاسییە سەرەتای مانگی ڕەزبەر، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێ‏نەدانی مەرەخەسی بە ناوبراو، لە زیندانی تەبەسەوە بۆ بیرجەند ڕاگوێزرا و بەرپرسانی زیندانی بیرجەند، سەرەڕای دابین‌کردنی وەپیقه لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، لەگەڵ ئازادیی مەرجدار یان ڕاگواستنی ناوبراو بۆ زیندانی شاری بۆکان، دژایەتییان کردوە. عەبدوڵڵاهی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە و بنەماڵەی ناوبراو لە شاری بۆکانی پارێزگای ورمێ نیشتەجێیە. محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، پاییزی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی، دەستبەسەر و دوای ١٥ مانگ بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک لە دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە تۆمەتی "محارەبە" (شەڕ لەگەڵ خودا) و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و پڕۆپاگەندا دژی نیزام بە ١٨ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەس مەحکووم کرا.جێگەی باسە کە، برایەکی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، بە نێوی محەممەد عەبدوڵڵاهی، بە ئیعدام مەحکووم کراوە و هەنووکە لە زیندانی ورمێ‌دا لە دەستبەسەری دایە.

 
له‌‌‌سه‌‌‌قز دایک و کچێک به‌‌‌هۆی گاز گرتووییەوە گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا

 ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ڕێکه‌‌‌وتی٣ی به‌‌‌فرانباری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، به‌‌‌هۆی گازی "مۆنۆئۆکسیدی که‌‌‌ربۆن"ەوە، دایکێک و منداڵه‌‌‌سێ ساڵانه‌‌‌که‌‌‌ی، له‌‌‌سه‌‌‌قز خنکان و گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شه‌‌‌یدا ده‌‌‌بیری" ٢٨ ساڵان و کچه‌‌‌سێ ساڵانه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌نێوی "هێلیا ته‌‌‌یمووری" به‌‌‌هۆی گازگرتووییەوە‌خنکاون.دەگوترێت کە دوای ئاگاداربوون و گه‌‌‌یشتنی تیمه‌‌‌کانی فریاکه‌‌‌وتن، ته‌‌‌رمی بێ‏گیانی ئەو دایکە و منداڵه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌گوازراونه‌‌‌تەوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌هه‌‌‌وڵه‌‌‌کان بۆ ڕزگارکردنیان بێ‏ئه‌‌‌نجام بوون. جێگەی باسە کە،ستاندارد نەبوونی زۆپا و دیکەی کەرەستە گەرمکەرەوەکان و کەمتەرخەمیی و خەمساردیی بەرپرسان لەو پەیوەندییەدا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەست دانی خەڵک بە گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆنن.


لە بۆکان ڕێگە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی فەرهەنگی گیرا

جارێکی دیکەش ناوەندە ئەمنیەتییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی ئێران، لە کوردستان پێشیان بە بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ئەدەبی ـ فەرهەنگی لە شاری بۆکان گرت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێوڕەسمی بیرئانینی هەردوو کەسایەتیی بیاڤی ئەدەب و شیعری کوردی، عەباس حەقیقی و موحەممەد نووری، بە هۆی ڕێگە نەدانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، هەڵوەشایەوە. ئەو ڕێوڕەسمە بە هاوکاریی چالاکانی ئەدەبی و مۆڵەتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، قەرار بوو کە ڕۆژی یەکی ڕێبەندان لە ساڵۆنێکی گەورەی شاری بۆکان بگیردرێت. لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کەØ› سەرەڕای لەمپەر و بیانووەکانی ناوەندە ئەمنییەکان، چالاکانیی بۆکانی ڕێوڕەسمەکەیان لە شوێنی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەو شارە کە زۆر بچووک و تەنگەبەر بوو بەڕێوە برد. لە کوردستانی ئێران، ناوەندە ئیتلاعاتی و نیزامییەکان دەسەڵاتی لەڕادەبەدەریان هەیە و دەتوانن کە هەموو بڕیارێکی ئیدارە دەوڵەتییەکان، یەک لەوان ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، 

خۆکوشتنی خوێندکارێکی تەمەن 13 ساڵ لە کرماشان

خوێندکارێکی تەمەن 13 ساڵانی کرماشانی ئەمرۆ لە خوێندمگاکەی لە کرماشان خۆی کوشت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرهەنگ محەمەد رەزا ئاموویی رایگەیاند کە ئەمرۆ، یەکشەممە 4ی رێبەندانی 1394، خوێندکارێکی تەمەن 13 ساڵی کرماشانی لە یەکێک لە خوێندنگاکانی کۆرانەی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم خوێندکارە لە ئاودەستی خوێندنگاکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. جێگەی باسە کە تاکوو کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم خوێندکارە بڵاو نەکراوەتەوە.

 
مەترسی بێکاری 2.3 میلیۆن کەس لە ئێران بوونی هەیە

کاری 2.3 میلیۆن کەس لە ئێران هەر دەم لە بەردەم هەرەشەی لە ناو چووندایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، زیادبوونی هەڵاوسان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو بووە بە هۆی زیادبوونی 280 هەزار کەسی رێژەی ئەو کەسانەی کە کاری ناتەواویان هەیە. بە پێی ئەم راپۆرتە، نوێترین گۆرانکاری و ئامارەکان باس لە پێویستی خێرای دۆزینەوەی کاری نوێ لە ئێرانە و ئەمەش سەرەرای بوونی لاوانێکی زۆر کە بە تەمای کارن. بەرپرسانی حکوومەتی چەندین جار باسیان لەوە کردووە کە، 4 میلیۆن و 600 هەزار لاو کە سەر قاڵی خوێندنن بەم زووانە دێنە ناو خوازیارانی بازاری کارەوە و هەروەها سەرەرای بوونی2.6 میلیۆن کەس بێکار، ئەگەر بارودۆخی بازاری کاری ئێران هەروەها بمێنێتەوە دەبێت چاوەروانی سوونامی بێکاری خوێندکاران لە ئێران ببین. جێگەی باسە کە، سەرەرای مەترسی بێکاری 7 میلیۆن کەس لە چەند ساڵی داهاتوو، حاڵەتێکی شاراوە لە بازاری کاری ئێراندا بوونی هەیە کە بە بێکاری شاراوە ئەژمار دەکرێن. یانێ سەرەرای ئەوەیکە کارێکیان هەیە، نە شاغڵن و نە بێکاریشن و لە سنووری بێکاریدان و هەر ئان مەترسی بێکار بوونیان لە ئارادایە.


کوژرانی 4 پاسداری رژێمی ئاخوندی لە سووریە

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو چوار پاسداری رژێمی ئاخوندی کە بە مەبستی پشتیوانی لە حکوومەتەکەی بەشارئەسەد و کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی سووریە رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتەکوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ یەکشەممە 4ی رێبەندانی 1394، سایتی گرووپی تیرۆریستی قودس کوژرانی یەکێک لە پاسدارەکانی بە ناوی عەباس ئاسمیە کە لە پارێزگای حەڵەبدا کوژراوە راگەیاند. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە رۆژی هەینی 2ی رێبەندان، هەواڵی کوژرانی سێ پاسداریتری ئەو گرووپە بە ناوەکانی، عەلی عەبدۆڵاهی، مەیسەم نەزەری و مێهدی حەیدەری بڵاوکرایەوە.

 

جۆبایدن داوای‌ ئازادی‌ زیاتری‌ رۆژنامه‌‌‌وانی‌ له‌‌‌ تورکیا ده‌‌‌کات

جۆ بایدەن جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەری رۆژنامەوان جان دۆندار، جه‌‌‌ختی‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ئازادی‌ زیاتری‌ رۆژناوانی‌ له‌‌‌و تورکیەی‌ کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، میدیاکانی‌ تورکیا ئه‌‌‌وه‌‌‌شیان ئاشکراکردووه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌را٠ی‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ بایدن به‌‌‌ سه‌‌‌ردانێکی‌ ره‌‌‌سمی‌ له‌‌‌و وڵاته‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌ڵام حکومه‌‌‌تی‌ تورکیا رێگری ده‌‌‌کات له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رۆژنامه‌‌‌وانان و روماڵکردنی‌ چالاکییه‌‌‌کانی‌.سایتی‌ زه‌‌‌مانی‌ تورکی بڵاویکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی‌ گرتنه‌‌‌به‌‌‌ری‌ رێوشوێنی‌ ئه‌‌‌منی‌ توندوتۆڵدا، جۆبایدن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی‌ دیاریکراو له‌‌‌ که‌‌‌ناڵه‌‌‌کانی‌ راگه‌‌‌یاندن و رۆژنامه‌‌‌واناندا کۆبووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و رێگری‌ له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ که‌‌‌ناڵ و رۆژنامه‌‌‌وانێکیش کراوه‌‌‌ که‌‌‌ ویستوویانه‌‌‌ له‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا به‌‌‌شداری‌ بکه‌‌‌ن. ئیجه‌‌‌ جاندار، کوڕی‌ رۆژنامه‌‌‌وانی‌ زیندانیکراو جان دۆندار، سه‌‌‌رنووسه‌‌‌ری‌ رۆژنامه‌‌‌ی‌ جمهوریه‌‌‌ت له‌‌‌باره‌‌‌ی‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ جۆ بایدن وتی "کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان کورت بوو، به‌‌‌ڵام ده‌‌‌رباره‌‌‌ی‌ بارودۆخ و ژیانی‌ باوکم پرسیارمان لێکرد و وتمان ئایا ئه‌‌‌و باشه‌‌‌ یان نا". ئیجه‌‌‌ جاندار ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌گێڕێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ بایدن له‌‌‌باره‌‌‌ی‌ باوکییه‌‌‌وه‌‌‌ پێیوتوون که‌‌‌: "باوکت پیاوێکی‌ ئازایه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ شانازی‌ پێوه‌‌‌بکه‌‌‌ن". ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ وتووه‌‌‌ "ئێمه‌‌‌ش هه‌‌‌وڵده‌‌‌ده‌‌‌ین بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌‌‌وانی‌ زیاتر بکرێت".        


8 ساڵ و 9 مانگ و 30 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رێبەندانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران