لاوێکی کاسبکاری خەڵکی ناوچەی بانە لە دوای حەوتوویەک لە دیار نەمانی، تەرمەکەی بە کوژراوی لە پشتی ئەنجێنە دۆزراوەتەوە.
لاوێکی کاسبکاری خەڵکی ناوچەی بانە لە دوای حەوتوویەک لە دیار نەمانی، تەرمەکەی بە کوژراوی لە پشتی ئەنجێنە دۆزراوەتەوە.
بەپێی هەواڵ، لاوێکی خەڵکی گوندی سیاومەی ناوچەی بانە بەناوی شوانە رەسوڵی 25 ساڵە کە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، لە دوای حەوتوویەک لە دیار نەمانی تەرمەکەی لە دۆڵێکی نزیک ئەنجێنە کە بە دارێکەوە بەستراوبوویەوە، دۆزرایەوە.
یەکێک لە نزیکەکانی شوانە باس لەوە دەکات کە شوانە کێشەی لەگەڵ کەس نەبووەو بە ماشینی خۆی کاری باربەری کردوەو لەو رێگەوە بژیوی ژیانی خانەوادەکەی بەدەست دێنا. ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە ماوەی حەوتوویەک لەوەبەر شوانە لە پر دیار نەما و کەس و کارەکەی لەو ماوەیەدا هەوڵێکی زۆریان دا سۆراخێکی بگرن، بەڵام لە دوای حەوتوویەک تەرمەکەی بەوشێوەیە دۆزرایەوە.