یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەهاودەنگی لەگەڵ ئوپزسیۆنی سەرەکی رژیمی ئێران پشتیوانی لە راپەرینی جەماوەر بکەن

بەهاودەنگی لەگەڵ ئوپزسیۆنی سەرەکی رژیمی ئێران پشتیوانی لە راپەرینی جەماوەر بکەن

ریموند تەنتر راوێژکاری نەتەوەیی پێشووی ئەمریکا و ئەیوان ساشا شیهان بەرێوەبەری بەرنامەی لێکۆڵینەوەی بەرز لە پێوەند بە کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایشی مرۆڤایەتی

ریموند تەنتر راوێژکاری نەتەوەیی پێشووی ئەمریکا و ئەیوان ساشا شیهان بەرێوەبەری بەرنامەی لێکۆڵینەوەی بەرز لە پێوەند بە کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایشی مرۆڤایەتی لە زانستگای بالتیمور لە بابەتێکدا کە رۆژی یەکشەممە 22ی رێبەندان لە بڵاوکراوەی هیل ی سەر بە کونگرەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە نووسیویانە: پیونگ یانگ تەینا رژیمی سەرکوتگەر نیە کە دەوڵەتی ترامپ دەبێ بەرەورووی بێتەوە، رژیمی ئێرانیش بوونی هەیە. هەلومەرجێک کە رژیمە سەرکوتگەرەکانی کورەی باکور و ئێران هەیانە زۆر جیایە: پیونگ یانگ ئیزۆلە بووەو لە ژێر فشاری هێزە دەرەکیەکاندایە. بەڵام تاران لەگەڵ گەورەترین راپەرینەکان لە ساڵی 2009ەوە بەرەورووە.

کردەوەی سەرکوتگەرانەی تاران لەگەڵ ئەو نارازیانەی بۆ ئازادی شەر دەکەن، رژیمی خستووەتە دۆخی بەرگری کردنی لەبەرامبەر روانگەی هێرشبەرانەی واشنتۆن. جوێ لەو یەکگرتوویی هەر دوو پارتی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتیەکانی ئێران، دەسەڵاتدارانی رژیمی تووشی دڵەراوکێ کردووە و ئاسۆی شۆرشی خەڵکی ئێرانی رووناکتر کردووە.

تاران لە مێژە پێچەوانەی ویستی نێونەتەوەیی بۆ شێوەی بەرێوەبەری کاروبار بەشێوەی دروست کار دەکا. 

سیاسەتگوازارانی ئەمریکا کە حەزیان لە کەڵک وەرگرتن لە نارەزایەتی لە شەقامەکانی ئێران، دەبێ پشتیوانی لە نارەزایەتی بەردەوام دژ بە رژیم بکەن. لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 2013 لەلایەن کۆمیتەی سیاسەتگوزاری ئێران کراوە، دەریدەخات ئێران گرینگی زۆر زیاتر بەو بزوتنەوەی ئوپزسیۆن دەدات هەتا هەموو گروپە نەیارەکانی دیکە بە گشتی.

گۆرینی رژیم بەشێوەی دروست  لە ئێران خۆی لە بەهێزکردنی تواناکان، ناسین و هاودەنگی لەگەڵ ئوپزسیۆنی دیموکراتیکی سەرەکی ئەو رژیمە روو دەدات نەک لەبەرچاو نەگرتنی ئەو یان داگیرکردن.

دیپلۆماسی فشار و گەمارۆکان لەسەر کەم کردنەوەی ئەو مەترسیانەی لەلایەن پیونگ یانگ و رژیمی ئێرانەوە دروست دەبن کاریگەر بووە. بەڵام گۆرانی رژیم لە ناوخۆ رێگەی سێهەمە لە نێوان بژاردەکانی رووبەرووبوونەوەی سەربازی و ووتووێژ.


6 ساڵ و 9 مانگ و 11 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەهاودەنگی لەگەڵ ئوپزسیۆنی سەرەکی رژیمی ئێران پشتیوانی لە راپەرینی جەماوەر بکەن

بەهاودەنگی لەگەڵ ئوپزسیۆنی سەرەکی رژیمی ئێران پشتیوانی لە راپەرینی جەماوەر بکەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران