وێرای هەوڵ و تەقەلای زۆری ناوەند و هێزەکانی رژیم لە شارەکانی کوردستان بۆ بەرێوەبردنی رێپێوانی 22ی رێبەندان بەڵام بەهۆی بەشداری نەکردنی خەڵک هەوڵەکانیان شکستی هێ
وێرای هەوڵ و تەقەلای زۆری ناوەند و هێزەکانی رژیم لە شارەکانی کوردستان بۆ بەرێوەبردنی رێپێوانی 22ی رێبەندان بەڵام بەهۆی بەشداری نەکردنی خەڵک هەوڵەکانیان شکستی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران خەڵک بەشداریان لە رێپێوانی ساڵانەی 22ی رێبەنداندا نەکرد و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە وێڕای هەوڵی زۆری ناوەندەکانی رژیم بەتایبەت ئیدارەی بارهێنان و پەروەردەی شارەکان جوێ لە ژمارەیەکی سنووردار و کەم نەیانتوانی منداڵانی مەدەرەسەکانیش لە رێپێوانەکەدا ئامادە بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە لە زۆربەی شارەکانی ئێرانیش هەر بەوشێوەیە رژیم شکستی هێنا لە بەرێوەبردنی رێپێوانی 22ی رێبەنداندا و خەڵکی شارەکانی ئێرانیش بەشداریان لەو رێپێوانە حکومەتیەدا نەکرد.
بەپێی راپۆرتەکان لە ئێوارە و شەوی 22ی رێبەنداندا لە زۆربەی شارە گەورەکان خەڵکی نارازی بە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر لە شەقامەکان ئامادە بوون. هاوکات بەشێک لە لاوانی خۆێن گەرم و قارەمانی ئێران دەستیان کرد بە سوتاندن و دراندنی وێنە و بنری خامنەیی و خومەینی.