رۆژی دوشەممە رێکەوتی 23ی رێبەندان جەیمس مەتیس وەزیری بەرگری ئامریکا رایگەیاند کە رژیمی ئێران سەرچاوەی سەرەکی هەموو کێشەو قەیرانەکانە کە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە
رۆژی دوشەممە رێکەوتی 23ی رێبەندان جەیمس مەتیس وەزیری بەرگری ئامریکا رایگەیاند کە رژیمی ئێران سەرچاوەی سەرەکی هەموو کێشەو قەیرانەکانە کە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدەستیانەوە دەناڵێنێت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری العەرەبیە، وەزیری بەرگری ئامریکا گووتویەتی: خاڵی سەرنج راکێش ئەوەیە کە لە هەر بەشێکی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کێشە هەیە، رژیمی ئێران دەبینی لە پشتی ئەو کێشەوەیە، چ لە یەمەن، بەیروت و سوریەدا، ئێران بە بەردەوامی بوونی هەیە.
ناوبراو ئەگەری هاتنی هێزەکانی ئەو وڵاتەی بۆ قۆناغی تێک گیرانی نیزامی دژی هێزەکانی رژیمی سوریەی رەد کردەوەو پێداگری کردەوە کە هۆکاری بوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سوریا بەربەرەکانێی داعشە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد کە: پارێزگاری کردن لە خۆ لە کاتی رووبەروو بونەوەی مەترسی، مافی ئێمەیە بەهەمانشێوە کە بۆ یەکێک لە هێزە هاوپەیمانەکانی رژیمی سوریە رووی دا، ئەم هێرشەی هێزە هاوپەیمانەکان بۆ پارێزگاری لە خۆیان روویدا، چونکە هاوپەیمانەکانی دەوڵەتی سوریا، هێرشیان کردە سەر یەکێک لە ناوەندەکانی هاوپەیمانانی ئامریکا.
مەتیس گووتیشی: بژاردەی ئێمە رێگەنەدان بە بەرین بوونی ئەم جەنگەیە، چونکە ئەمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی ئێمەدا نیە.
وەزیرانی بەرگری 14 وڵاتی بەشداربوو لە هاوپەیمانی نێونەتەوەی دژی داعش، رۆژی سێشەممە 24ی رێبەندان، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، لەبارەی شێوەی درێژەدان بە کارکانیان بەتایبەت، لەبارەی چارەنوسی ئەندامانی داعش لە سوریە، کۆدەبنەوە.
مەتیس لەنێو فرۆکەکەیدا کەبەرەو رۆما دەرۆیشت گووتی: هێشتاش جەنگ بەردەوامە.