بەهۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی، منداڵێکی ساوای دوو مانگە لە سەرپێڵی زەهاو گیانی لە دەست دا.
بەهۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی، منداڵێکی ساوای دوو مانگە لە سەرپێڵی زەهاو گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە 22ی ڕێبەندانی 1396، کارن ئەلیاسی، منداڵێکی ساوای دوو مانگەی یەکێک لە بنەماڵە بوومەلەرزە لێدراوەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو، بە هۆی بڵاوبوونەوەی چڵک لە لەشیدا گیانی لە دەست دا.
کاوە ئەلیاسی باوکی کارن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند: "پاش سەردانی بەردەوام بۆ نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە شاری کرماشان و وەرنەگرتنی کارن لەو نەخۆشخانەیە، ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندان بە پاڕانەوە، کوڕەکەیان لەو نەخۆشخانەیە خەواندووە، بەڵام پاش چەند کاتژمێر تەرمی کوڕەکەمان وەرگرتەوە".
ئاژانسی هەواڵی موکریان سەبارەت بە گیان لە دەستدانی کارن ئەلیاسی نووسیوویەتی: "ئەو نموونەی بەرچاوی مردنە، لە ئاکامی کەمکاری ناوەندەکانی بەرپرسیارە کە هیچ پێڕاگەیشتنێکیان بە بوومەلەرزەلێدراوەکان نەکردووە و بۆ پێشگیری لە مردنی ئەوان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە هەوڵیان نەداوە. ئەگەر بیرێک لە چارەسەر کردنی نەکرێتەوە، کارەساتی مردنی بێدەنگیی ڕۆژانەی بوومەلەرزەلێدراوە بێماڵ و حاڵەکانی پارێزگای کرماشان درێژەی دەبێت".