تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، ناوەندی شاری عەفرین تۆپباران دەکەن کە بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی سڤیل شەهیدبوو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان 24 : "کەمێک پێش ئێستا سێ گولـلە هاوەن لە نزیک نەخۆشخانەی عەفرین کەوتنەخوارەوە و هاووڵاتییەکی سڤیل بەناوی ردوان محەمەد، تەمەن 35 ساڵە، شەهیدبوو، چەندین هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
لە 20/1/2018، هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عەفرین، له ژێر ناوی "ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتون" و به بۆردوومانکردنی شاره‌که له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیاوه به فەرمی ده‌ستیپێکرد.
ئۆپەراسیۆنهکه وێڕای به‌شداری تانک و زرێپۆش و تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا و هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته، به یاوه‌ری ده‌یان هه‌زار له چه‌کداره میلیشیاییه‌کانی "سوپای سووریای ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.