شیلان محەممەدی
۲۲ی ریبه ندانی 1357 ، کاتێک جەماوەری ئێران له دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری 2500 ساڵەی پاشایەتی دەسەلا٠Žتدار له وڵاتدا راپەرین و دروشمی رووخان تەواوی و
شیلان محەممەدی
۲۲ی ریبه ندانی 1357 ، کاتێک جەماوەری ئێران له دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری 2500 ساڵەی پاشایەتی دەسەلا٠Žتدار له وڵاتدا راپەرین و دروشمی رووخان تەواوی وڵاتی گرتەوه٠« هەر ئەو کاتە بوو که خەڵکی بوێرو ئازادیخواز له دوای شۆرش و راپەرینی بوێرانەیان و کردنە قەڵغانی سنگ و بەرەورووبوونەوە لەگەڵ تانک و تۆپی رژیم، گەیشتنه ئامانج و توانیان کۆتایی بەدەسەڵاتی پاشایەتی بێنن.
ئەو راپەرینە کە موڵک و دەسکەوتی گەلانی ئێران بوو، لە خەڵکی تێکرای شارەکانی ئێران بە هەموو پێکهاتەو نەتەوەو ئایین و مەزهەبێک بوو، کە هەر زوو لەلایەن پۆلێک ئاخوندی تاریکپةرەستەوە دزراو دەسەڵاتێکی دیکەی دیکتاتۆرو سەرکوتگەرو دژە مرۆڤیان لەجێی دامەزراند.
خومەینی لەگەڵ یەکەم رۆژەکانی گرتنە دەستی دەسەڵات لە وڵاتدا، کەوتە گرتن و کوشتن و زیندانی کردنی هاوڵاتیانی ئازادیخوازی ئێران کە بەو شێوە دەسەڵاتە رازی نەبوون و هەروەها وەک وەلامێک بۆ ویست و داوا رەواکانی نەتەوەی غەدرلێکراوی کورد دەستی کرد بە ناردنی هێزی زۆر پۆشتەو دەرکردنی فەرمانی جیهاد دژ بەو نەتەوە ئازادیخوازەی کە جوێ لە داوا و ویستە رەواکانی هیچ تاوانێکی نەبوو.
بەپێچەوانەی حەز و ویستی خەڵک، رێک لەدوای 22ی رێبەندان نەهامەتیەکانی خەڵکی ئێران و نەتەوە و پێکهاتەکانی نیشتەجێ لەو وڵاتە دەستی پێکردوو و ئەو رژیمە خوێنرێژە بەجێگەی ئازادی و ژیانێکی باشتر، گرتن و کوشتن و سێدارەی بۆ کردنە خەڵات.
رژیمێک کە جوێ لە زەبر و زەنگ و وەڵامی ئاگر و ئاسن بۆ ئازادیخوازان، سەرمایەی سەرزەوی و بن زەوی وەلاتیشی تەرخان کرد بۆ پەرەپێدانی بیری رەشی ئاخوندی و سازکردنی تاقم و گروپی جۆراوجۆر لە رۆژهەلاتی ناوەراست و دەستێوەردان لە کاروباری ولا٠Žتان، چالاکی تێکدەرانە و نانەوەی بشێوی و بە کوشت دانی هەزاران کەسی سڤیل و بێ تاوان لە ناوچەکە و هەناردە کردنی تیرۆریزم بۆ شوێنەکانی دیکەی جیهان و پەرەپێدانی چەک و چۆڵی کۆکوژ و قەدەغەکراو و دامەزرانی دەیان ناوەند و ئورگانی سەرکوتگەری سەربازی لە ئێران. کە هەموو ئەم سیاسەتانەی رژیم بوونە هۆی سەرهەڵدانی نەهامەتی و قەیرانی زۆری ئابووری و کۆمەلایەتی بۆ خەڵکی ئێران کە وەک دەبینین جەماوەری ئێران بەجێی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئاسوودە، بەهۆی سیاسەتەکانی رژیمەوە تووشی خراپترین دۆخی گوزەران بوونەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەو نیزامەی ئیدیعای عەداڵەتی ئاسمانی دەکات و خۆیان بە نوێنەری خوا لەسەر زەوی دەزانن، گەورەترین خەسارەتیان لە بایەخ و بەهاکان و مەعنەویاتی خەڵک داوەو لەو وڵاتەدا لەجێی بەرەوسەرچوونی شارستانیەت و پێشکەوتنەکانی ئەمرۆیی، رژیم وڵات، بەرەو سەردەمەکانی بەردین و بەڕبەڕیەت دەباتەوە. رۆژانە تاکەکان لەسەر ئازادی رادەربرین و وەدەنگ هاتن لەسەر نادادپەروەری رەوانەی زیندان و چاڵەرەشەکان دەکرێن و چارەنوسیان پەتی سێدارەیە، تێکرای نەتەوەو مەزهەب و پێکهاتەو چینەکانی کۆمەڵگا لەگەڵ سیاسەتی سەرکوت و چەوساندنەوەی ئەو دەسەڵاتەدا بەرەوروون.
ئەوەی لە دوای نزیک بە 40 ساڵ دەسەڵاتی رەشی ئاخوندان دڵخۆشی و تین و وزەی بە خەڵک و ئازادیخوازان بەخشیوە راپەرین و سەرهەڵدانی 2 مانگی رابردووی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێرانە کە هاوشێوەی راپەرینەکانی 22رێبەندانی 1357 بۆ جارێکی دیکە جەماوەر دروشمی گۆرانکاری قوڵ لە پێکهاتەی سیاسی وەڵاتدا دەدەن دەیانەوێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندان بۆ هەمیشە لە گۆر بنێن و دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و خەڵک پەسەند لەجێی دامەزرێنن.