پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵنێرانی بێ سنوور: 39 ساڵ دەسەڵاتداری ئاخوندان ساڵانی سەرکوتی راگەیێنەکان بووە

هەواڵنێرانی بێ سنوور: 39 ساڵ دەسەڵاتداری ئاخوندان ساڵانی سەرکوتی راگەیێنەکان بووە

رۆژی سێ شەممە 24ی رێبەندانی 1396 رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنور لە راپۆرتێکدا 39 ساڵ دەسەڵاتداریی ئاخوندانی بە ساڵانی سەرکوتی راگەیێنەکان، رۆژنامەنووسان و شارۆمە

 رۆژی سێ شەممە 24ی رێبەندانی 1396 رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنور لە راپۆرتێکدا 39 ساڵ دەسەڵاتداریی ئاخوندانی بە ساڵانی سەرکوتی راگەیێنەکان، رۆژنامەنووسان و شارۆمەندی هەواڵنێر ناوبردووە و دەڵێ: رژیمی ئێران لەو ماوەدا بەربڵاوتر لە سنوورەکانی وەڵات پەرەی بە سەرکوت داوە. لەوانە بە دابین کردنی سەرچاوەی داهاتی هەندێ راگەیێنی ساختە لە دەرەوەی وەڵات، کانالێکی جیهانی لەو راگەیەنە پێکهێناوە بۆ ئەوەی پروپاگەندەی فەرمی خۆی بباتەە پێش. ئەو رێکخراوە بۆ نمونە ئیشارە بە راگەیەنە ساختەی " یەکیەتی رادیۆ و تەلەفزیۆنە ئیسلامی"ەکان دەکات کە رژیمی ئاخوندی دامەزرێنەر و دابینکەری سەرچاوەی ئابووریەتی و 210 راگەیێن لە 35 وەڵات تیایدا ئەندامن.

لەو راپۆرتەدا هاتووە: هەمو رۆژنامەوانەکان لە مافی قانوونی خۆیان لەبەرامبەر گرتن و دادگایی بێ بەش بوون ئەوە لە کاتێکدایە کە خامنەیی، رژیمی ئێران بە ئازادترین وەلاتی جیهان ناودەبات.

هەواڵنێرانی بێ سنوور لە درێژەدا تیشک دەخاتە سەر سەپاندنی فشار لەسەر راگەیەنە خارجیەکان کە لە ئێران بوونیان هەیە و قسەی یەکێک لە هاوکارانی پێشووی هەواڵدەری فەرانسە لەو بارەوە دەخاتە روو کە وتوویەتی ئەو کونترۆڵ کردنە یان بە دانانی هەواڵنێرێک لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتی لە راگەیەنەکان بۆ جاسووسی یان بە هەرەشەی راستەوخۆ لە هەواڵنێرانی خاریجی.

بەپێی وتەی ئەو " زۆر جاریش هەواڵنێرانی خارجی کە سەپاندنی سانسۆریان قەبووڵ نەکردووە، بە تۆمەتی ئەخلاقیان لێ داوەو هەرەشەی زیندانیان لێ کردووە.

هەواڵنێرانی بێ سنوور لە درێژە دەنووسێ ژمارەیەک لەو هەواڵنێرانەی کە بۆ کۆکردنەوەی راپۆرت لە 22ی رێبەندان بۆ ئێران چوون، رێگەیان پێ نەدراوە بە ئازادی هاتووچۆ بکەن. هەروەها رێگە نەدراوە بەو هەواڵنێرانە هەواڵی نارەزایەتیەکان بڵاوکەنەوە یان پێ,ەندی بە خانەوادەی زیندانیانی سیاسیەوە بگرن.

 

ئەو رێکخراوە لە کۆتایی دا ئەوە بیر دێنێتەوە کە رژیمی ئاخوندی لە باری ئازادی چاپەمەنی لە ساڵی 2017ی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نێوان 180 وەڵاتی جیهان، لە پلەی 165 دا جێگەی گرتووە.


6 ساڵ و 9 مانگ و 7 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵنێرانی بێ سنوور: 39 ساڵ دەسەڵاتداری ئاخوندان ساڵانی سەرکوتی راگەیێنەکان بووە

هەواڵنێرانی بێ سنوور: 39 ساڵ دەسەڵاتداری ئاخوندان ساڵانی سەرکوتی راگەیێنەکان بووە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران