رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەێندراوێکدا گووتی: رێگری کردنی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئیران بۆ لێکۆلینەوەی سەربەخو لە پێوەند بە مردنی گوماناوی دوکتور کاووس
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەێندراوێکدا گووتی: رێگری کردنی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئیران بۆ لێکۆلینەوەی سەربەخو لە پێوەند بە مردنی گوماناوی دوکتور کاووس سەید ئیمامی، دەرخەری هەوڵێکی ئانقەست و بەرنامە بۆ دارێژراوە بۆ شاردنەوەی شوێنی ئەشکەنجە و چۆنیەتی کوشتنی ..
لە راگەێندراوەکەدا ئاماژە بە قسەکانی جێگری لێبوردنی نێونەتەوەیی کراوە کە دەڵێ: کاووس سەیدئیمامی لە بەندیخانەی ئەویندا دەست بەسەر کراوە، لەوێدا کە هەموو گیراوەکان لەژێر چاودێری بەردەوامدان و هەموو کەل و پەلە شەخسیەکانیان لێ وەردەگیرێ، کەوایە هیچ دەرفەتێکی بۆ خۆکوژی نەبووە.
بەرەوسەرچوونی ئاماری خۆکوژی لەکاتی دەستبەسەرکردندا و، رێگەنەدانی سەرانی رژیم بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ئاشکرا، وێنەیەکی یەکجار ترسناک لە دەزگای قەزایی دەسەڵاتداریی لە ئێراندا ئەدات بە دەستەوە کە لەوێدا نەبوونی گرنگیدان بە گیانی تاکەکان و گوێنەدان بەو بابەتانە، شەپۆل ئەدات.
ئیمە داوا لە دەوڵەتی کانادا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین کە فشار بۆ سەرانی رژیمی ئێران بێنن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی راست و دروست و هاوشێوەی لێکۆڵینەوە ستانداردەکانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، بۆ شێوازی مەرگی دوکتور سەید ئیمامی بکەن.
کەسانی بەرپرس و هەموو ئەوانەی کە لە جێگای بەرپرسایەتی و چاودێری دان، دەبێت بدرێنە دادگا.