رێکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتوویژێکدا لەگەڵ تەلەویزیۆنی ئەلحورە ووتی: دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە سوریا ئەرێنی نیە بەڵکوو نێگاتیوە و ئەوان بەو دەسەڵا
رێکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتوویژێکدا لەگەڵ تەلەویزیۆنی ئەلحورە ووتی: دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە سوریا ئەرێنی نیە بەڵکوو نێگاتیوە و ئەوان بەو دەسەڵاتەی لە سوریا هەیانە دەبنە هۆی دانەمەزراوی و توندوتیژی.
ناوبراو زیادی کرد: لەپێوەند بەبوونی بەرچاوی رژیمی ئێران لە ناوچەکە، ئێمە زۆر بە روونی لەبارەی بوونی بشێوی درووست کەری ئەو رژیمە لە یەمەن قسەمان کردووە و هەروەها سەبارەت بە دەستێوەردانەکانیان لە سوریا و لوبنان و عێراق و بە بروای من ئەو بۆچوونە، بروای زۆربەی کۆمەڵگای جیهانیە کە بوونی رژیمی ئێران لەو وەلاتانە یارمەتیدەر نییە. ئەمنیەت و دامەزراوی بۆ ئەو وەلاتانە ناهێنێ و بۆیە داوا دەکەین هێزەکانیان بگەرێنەوە بۆ ماڵەوە.