شەوی سێ شەممە 24ی رێبەندانی 1396 لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی هەواڵگری سەنای ئەمریکا کە بۆ لێکدانەوەی مەترسیەکان لە سەرانسەری جیهان تایبەت کرابوو، دێنیل کوتز بەرێوەبە
شەوی سێ شەممە 24ی رێبەندانی 1396 لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی هەواڵگری سەنای ئەمریکا کە بۆ لێکدانەوەی مەترسیەکان لە سەرانسەری جیهان تایبەت کرابوو، دێنیل کوتز بەرێوەبەری هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا گووتی: رژیمی ئێران هەوڵ دەدا بۆ ئەوەی لە شەبەکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ کاری جاسووسی و رێگە خۆشکردن بە هێرشە سایبێریەکان لە داهاتوودا جێ پێی خۆی بکاتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا، تایبەتمەندی ئەو ناوچە لە ساڵی داهاتوودا شەرە نێوخۆییەکان و نیابەتیەکان دەبێ. رژیمی ئێران سەرەکی ترین رژیمی پشتیوانی تیرۆریزمە و یەک دژمن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەت لە عێراق، سوریە و یەمەن دەمێنێـتەوە. ئەو رژیمە هەوڵ دەدا بۆ ئەوەی دەستێوەردانی ناوچەیی خۆی پەرە پێبدات و لە شەری دژ بە داعش کەڵک وەردەگرێ کە شەریکەکانی خۆی بەهێز بکات و سەرکەوتنەکانی نێو شەر بکات بە رێکەوتنی سیاسی، ئاسایشی و ئابووری.
هەروەها لێکدانەوەی ئێمە ئەوەیە کە ئێران بە پەرەپێدانی توانای سەربازی هەرەشە لە هێزەکانی ئەمریکایی و هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا دەکات، حیزوڵای لوبنان بە پشتیوانی رژیمی ئێران هەزاران کەس لە هێزەکانی بردۆتە سوریە و بەکاری هێناون و باقی گروپە توندئاژۆ و تیرۆریستەکان فەرمان دەدات و هەموو ئەمانە هۆی دروستبوونی بشێوی لە ناوچەکەن.
هەڵسووکەوتی هاندەرانە و دەستدرێژی کارانەی رژیمی ئێران کێشەکان زیاتر دەکات.