رۆژی چوارشەممە 25ی رێبەندان، لە هەریەکە لە شارەکانی، تاران، کرماشان، شوش و ئابادان، کۆبونەوەی نارەزایەتی و مانگرتن لە لایەن چین و توێژەکانی ئەو وڵاتەوە بەرێوەچ
رۆژی چوارشەممە 25ی رێبەندان، لە هەریەکە لە شارەکانی، تاران، کرماشان، شوش و ئابادان، کۆبونەوەی نارەزایەتی و مانگرتن لە لایەن چین و توێژەکانی ئەو وڵاتەوە بەرێوەچوو.
لە تاران، کرێکارو خاوەنکارەکانی وێستگەی میترۆی سەرچاوەی علی لە شاری رێ ی، دەستیان دایە کۆبونەوەی نارەزایەتی بەهۆی نەدانی حەقدەستی 8 مانگ و دواکەوتنی حەقدەستەکانیان.
لە تارانیش، رانندەی تاکسیەکان لە شارۆچکەی ئەندێشە، دەستیان دایە مانگرتن و خۆیان بوارد لە گواستنەوەی سەرنشینان.
لە کرماشانیش، ماڵخوراوانی دامەزراوەی گلیم گبە، بۆ ماوەی چەند رۆژ بە بەردەوامی لە بەردەم دادگای رژیم لەو شارەدا کۆبونەوەی نارەزایەتیان وەرێ خست و خوازیاری ئەوەبون پووڵە بە تاڵان بردراوەکانیان وەرگرنەوە.
لە شوشیش، کرێکارانی نەی بەر، لە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەست و دواکەوتنی، کۆبونەوەی نارەزایەتیان وەرێ خست.
لە ئابادانیش، خەڵکی ئاروەندکنار، لە پێوەند بە دانەمەزراوی بەرێوەبەریەتی لەو شارەدا، لە بەرانبەر بەخشداری رژیم لەو شارەدا کۆبونەوە.