هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە درێژەی گرتن و راوەدوونانی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان، هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکانیان دەستبەسەر کرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە درێژەی گرتن و راوەدوونانی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان، هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکانیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵ، رۆژی چوارشەممە 25ی رێبەندانی 1396ی هەتاوی، لە گەڕەکی جادە حەساری بۆکان، هێزەکانی ئیدارەی بەناوی ئیتلاعات لەو شارە کەسێکیان بەناوی “کەماڵ زیرەکی” یان دەستبەسەر کردو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
ناوبراو خێزاندارةو خاوەن سێ منداڵە کە هەتا ئێستا هۆی گرتنەکەی روون نیە.