دوابە دوای خستنە رووی راپۆرتێک لەلایەن کارناسانی رێکخراوی نەتەوەکانەوە کە بەو ئاکامە گەیشتوون کە رژیمی ئێران ئابلۆقەی چەکوچۆڵی بۆ یەمەن پێشێل کردووە. لەو پێوە
دوابە دوای خستنە رووی راپۆرتێک لەلایەن کارناسانی رێکخراوی نەتەوەکانەوە کە بەو ئاکامە گەیشتوون کە رژیمی ئێران ئابلۆقەی چەکوچۆڵی بۆ یەمەن پێشێل کردووە. لەو پێوەندەدا نیکی هێلی، نوێنەری ئامریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی پێنج شەممە 26ی رێبەندانی 1396، گووتی: کاتی ئەوە هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان هەنگاو هەڵگرێ.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا گووتی: ئەو راپۆرتە ئەو شتە روون دەکاتەوە کە ئێمە چەندین مانگە دەیڵێین. رژیمی ئێران بەشێوەی ناقانونی خەریکی پێشێلکردنی چەندین رێکەوتننامەی ئەنجومەنی ئاسایشە و خەریکی راگواستنی چەک و چۆڵە بۆ یەمەن.
نیکی هێلی زیادی کرد کە: جیهان ناتوانێ درێژە بەو دۆخە بدات و رێگە بدات کە ئەو پێشێلکردنە ئاشکرایانە بەبێ وەڵام بمێننەوە و رژیمی ئێران دەبێ رووبەرووی دەرئەنجامەکان ببێتەوە. بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاو هەڵگرێ.
هەواڵدەری فەرانسەش ئاماژەی بەوە کردووە: ئەم راپۆرتە دەری دەخات کە رژیمی ئێران درێژەی بە ناردنی موشەکی بالستیک بۆ حوسیەکان لە یەمەن داوە، ئەو موشەکانەی کە لە یەمەنەوە دژ بە عەرەبستانی سعودی بەکار هێنراون.
دیپلۆماتکارەکان گوتویانە: رەنگە پێشێل کردنی رێکەوتننامەکان لە لایەن رژیمی ئێرانەوە لەکاتی تازەکردنەوەی ئابلۆقەکانی سەر یەمەن، پێراگەیشتنی بۆ بکرێ، ئەنجومەنی ئاسایش لەوانەیە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا ئەم رێکەوتنە پەسەند بکات.
هەروەها ئەم راپۆرتە دەری دەخات کە رژیمی ئێران رێکەوتننامەی ساڵی 2015ی پێشێل کردووە.
لە بڵاوکراوەکەی نیکی هێلی دا لە پێوەند بە ئاشکرا کردنی پێشێلکاریەکانی رژیمی ئێران لەلایەن راپۆرتەکەی رێکخراوی نەتەوەکان، هاتووە: رێکخراوی نەتەوەکان بە ئانقەست راپۆرتی کۆتای کومیتەی کارناسانی رێکخراوی نەتەوەکانی لەبارەی یەمەنەوە بڵاو کردۆتەوە. لەو راپۆرتەدا ئەوەش روون بۆتەوە کە لەدوای ئەوەی ساڵی 2015 کۆمەڵێک ئابلۆقەی چەک و چۆڵی ئامانجدار تەسویب کران، چەک و چۆڵ و موشەکی بالستیکی رژیمی ئێران گەیەنراونەتە ناو خاکی یەمەن، وە هەروەها رژیمی ئێرانیش حاشای لەوە کردووە کە یارمەتی و کار ئاسانی کردبێ بۆ ئەو ناوەند و کەسانەی کە ئابلۆقەیان خراوەتە سەر.
ئەم راپۆرتەی رێکخراوی نەتەوەکان ئەوەش تەئید دەکات کە نیگەرانیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەپێوەند بە بەرەوسرچوونی هەڵسووکەوتی تێکدەرانەی رژیمی ئێران و پێشێلکردنی رێسا نێونەتەوەییەکان و رێکەوتننامەکانی رێکخراوی نەتەوەکانە.