عادل الجبیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی بوونی رژیمی ئێرانی لە عێراقدا بە تێکدەر و وێرانکەر ناوهێنا. ناوبراو، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی کوەیت بۆ
عادل الجبیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی بوونی رژیمی ئێرانی لە عێراقدا بە تێکدەر و وێرانکەر ناوهێنا. ناوبراو، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی کوەیت بۆ سەرلەنوێ بنیاد نانەوەی عێراق دا قسەی دەکرد گووتی: دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە عێراق، هەرەشەیە بۆ یەکگرتووی، و ئاسایش و ئارامی ئەو وڵاتە لەقەڵەم دەدرێ.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەدرێژەدا وتی: ئێمە بوونی رژیمی ئێران لە عێراقدا بە وێرانکەر دەزانین و ئەرێنی و دروست نیە و هیوادارین کە عێراق بتوانێ لە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی، داهاتویەکی باشتر بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات.