یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مریەمی رەجەوی: سوپای پاسداران و بەسیج ورەی خۆیان لە دەست داوە

مریەمی رەجەوی: سوپای پاسداران و بەسیج ورەی خۆیان لە دەست داوە

رۆژی شەممە 21ی رێبەندانی 1396 بەبۆنەی یادکردنەوەی شۆرشی گەلانی ئێران لە 22ی رێبەندانی 57 و راپەرینی خەڵکی شارەکانی ئێران لە بەفرانباری 1396 لە کۆبوونەوەیەکدا ل

 رۆژی شەممە 21ی رێبەندانی 1396 بەبۆنەی یادکردنەوەی شۆرشی گەلانی ئێران لە 22ی رێبەندانی 57 و راپەرینی خەڵکی شارەکانی ئێران لە بەفرانباری 1396 لە کۆبوونەوەیەکدا لەژێر ناوی "راپەرینی خەڵکی ئێران، رابوونی لاوان بۆ روخانی رژیم" قسەی کرد و لە قسەکانی دا ئیشارەی بە هۆکانی سەرهەڵدانی راپەرینی سەراسەری خەڵکی ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندان کرد.


لەو بارەوە ناوبراو گووتی: سێ هۆی سەرەکی لە شکڵ گرتنی ئەو راپەرینەدا دەوریان هەبووە. ئەو سێ هۆیەش هەل و بەستێنی درێژەی راپەرینی رەخساندووە. 


یەکەم نارەزایەتی بەربڵاو و تەقینەوە، دووهەم گۆرانی دۆخی نێونەتەوەیی بە زیانی رژیم و هاوپەیمانیەکی ناوچەیی دژ بە دەستێوەردانی توندئاژۆیانە و شەرانگێزانەی رژیم، سێهەم هۆی چارەنووسساز، بوونی موجاهیدین و مقاومەتی ئێران و دەوری رێبەری کردنی ئەوانە. 


بەرێز رەجەوی لەبارەی ئەو سێ خاڵە دەڵێ:  یەکەم ئەوەی کە رق و بێزاری کۆمەڵگە لەو رژیمە زۆرە. دیواری ترس رووخاوە. دەستبەسەر کردنی لانی کەم هەشت هەزار کەس نەیتوانی ئیرادەی ئەو راپەرینە لاواز بکات.


سوپای پاسداران  و بەسیج ورەی خۆیان لەدەست داوە. هەل و کات بۆ درێژە و پەرەسەندنی راپەرین لەبارە. 


لەبارەی هۆی دووهەم ناوبراو دەڵێ: خامنەیی هەمیشە و بەتایبەت لە 16 ساڵی رابردوودا زۆرترین قازانجی لە سیاسەتی ئەمریکا کردووە. ئەگەر دەوڵەتەکانی پێشووی ئەمریکا چەندین جار رێگەیان بۆ خامنەیی و رژیمی ئاخوندی نەدەکردەوە یان بێ دەنگ نەدەبوون، ئەو نەیدەتوانی لە عێراق و سوریە بەو شێوە وێرانکار بکات، و نەیدەتوانی کەڵک لە چەکداماڵین، و تەوقدان و بۆمبرانی موجاهیدین و ئەرتەشی ئازادیبەخش وەرگرێ. بەڵام ئێستا خامنەیی ئیتر پشتیوانی سازانی ئەمریکای لەدەست داوە بۆیە بەپێچەوانەی رابردوو ئیرادەی خەڵکی ئێران بۆ راپەرین و هێرش بۆ سەر رژیم رێگری نێونەتەوەیی نیە.


 


خانمی رەجەوی لەبارەی سێهەمین هۆوە دەڵێ: بەڵام سێهەمین هۆ بوونی چالاکانەی موجاهیدین و مقاومەتی ئێرانە. کە بە خۆشیەوە بە رێنوێنی، باری نوێی بۆ ئەو بزوتنەوە رەخساند. ئەوەش هەر ئەو هۆگرینگەی رێبەری و رێنوێنیە کە بەردەوامی راپەرین مسۆگەر دەکات.


6 ساڵ و 9 مانگ و 8 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مریەمی رەجەوی: سوپای پاسداران و بەسیج ورەی خۆیان لە دەست داوە

مریەمی رەجەوی: سوپای پاسداران و بەسیج ورەی خۆیان لە دەست داوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران