هێزە مرۆڤکوژەکانی رژیم حوکمی ئێعدامی حەوت بەندکراویان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرد.
هێزە مرۆڤکوژەکانی رژیم حوکمی ئێعدامی حەوت بەندکراویان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرد.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی حەوت بەندکراو کە ناوی سێ کەسیان بریتیە لە: فەرنام فەرینام، مورتەزا شەفسق و مەنسور ئیختیار لە بەندیخانەی ڕەجاییشاری کەرەج لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە جێبەجێ کرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو زیندانییانە زۆربەیان بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە لایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم کرابوون.