پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شۆرای م٠Šللی مقاومەت داوای هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ژنانی دەستبەسەر کراو دەکا

شۆرای م٠Šللی مقاومەت داوای هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ژنانی دەستبەسەر کراو دەکا

مریەم رەجەوی لە شۆرای ئوروپا گووتی: رژیمی ئێران ناچار بکەن کە دەست هەڵگرێ‌ لە سەرکوت و لابردنی حیجابی زۆرەملێ ی ژنان.

مریەم رەجەوی لە شۆرای ئوروپا گووتی: رژیمی ئێران ناچار بکەن کە دەست هەڵگرێ‌ لە سەرکوت و لابردنی حیجابی زۆرەملێ ی ژنان.

کۆمیسیۆنی ژنانی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران، هێرشی رۆژی پێنجشەممە 26ی رێبەندانی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران بۆ سەر ژنێکی نارازی لە جادەی ئینقلابی تاران و دەستگیرکردنی بەهۆی دژایەتی کردنی حیجابی زۆرەملێ بەتوندی مەحکوم کرد، و داوای لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان کرد کە بە زوویی هەنگاو هەڵێنن بۆ ئازاد کردنی ئەو ژنەو هەموو ئەو ژنانەی دیکە کە بەهۆی بێ‌ حیجابی و یان دژایەتی کردنی حیجابی زۆرەملێ دەستگیر کراون.

ئەو کمسیۆنەی شۆرا هەروەها داوا لە گشت خەڵکی ئێران بە تایبەت لاوان و ژنان دەکات لەکاتی پەلاماردانی پاسداران و هێزە ئەمنیەتیەکان بۆسەر ژنانی بەشەرف و ئازا، بەرەنگاریان ببنەوەو پارێزگاری لە ژنانی دەستبەسەر کراو خانەوادەکانیان بکەن.

رۆژی 12ی رێبەندان هەواڵدەری فارسی سەر بە سپای پاسداران رایگەیاند کە 29 ژن بەهۆی نەبوونی حیجاب و لەپێناو ئاسایشی کۆمەڵایەتی، دەستگیرکراون و رادەستی دەزگای قەزایی کراون.

جێی باسە سەرکوتگەرەکانی دەزگای قەزای ئاخوندان، بە دانانی بارمتەی قورس و گران بۆ ئەوەی نەتوانن بیدەن، دەبێتە رێگر لەبەردەم ئازاد کردنی زۆرێک لە زیندانیەکان.

 

مریەم رەجەوی، سەرۆکی شۆرای موقاومەتی ئێران، رۆژی 4ی ر٠Žبەندان، لە دانیشتنی شۆرای ئوروپا لە ئیستراسبۆرگ: داوای لە یەکیەتی ئوروپا، شۆرای ئوروپاو وڵاتانی ئەندام کرد کە رێو شوێنی کاریگەر بگرنە بەر بۆ ناچار کردنی فاشیزمی دینی دەسەڵاتدار لە ئێراندا، بۆ کۆتایی هێنان بە سەرکوتی ژنان و لابردنی حیجابی زۆرەملێ. هەروەها ناوبراو گووتی 39 ساڵ هەڵاواردن و سەرکوت دژی ژنان بەسسە و پێویستە کۆمەڵگای جیهانی کۆتایی بە بێدەنگی و بێ‌ کردەوەیان بێنن.


6 ساڵ و 9 مانگ و 5 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شۆرای م٠Šللی مقاومەت داوای هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ژنانی دەستبەسەر کراو دەکا

شۆرای م٠Šللی مقاومەت داوای هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ژنانی دەستبەسەر کراو دەکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران