رۆژی پێنج شەممە 26ی رێبەندانی 1396 نووسینگەی نوێنەرایەتی شۆرای میللی مقاومەت لە واشنتۆن بە بەرێوەبردنی کونفرانسێکی چاپەمەنی، کتێبی "ئێران، سەرکوتی سایبری، سپای
رۆژی پێنج شەممە 26ی رێبەندانی 1396 نووسینگەی نوێنەرایەتی شۆرای میللی مقاومەت لە واشنتۆن بە بەرێوەبردنی کونفرانسێکی چاپەمەنی، کتێبی "ئێران، سەرکوتی سایبری، سپای پاسداران چۆن شەری سایبری بۆ پاراستنی ئیستبدادی مەزهەبی بە کاردێنێ"ی ناساند.
لەو کونفرانسەدا هەنگاوەکانی رژیمی ئاخوندی بۆ سەرکوت و بەرەورووبوونەوەی راپەرینی خەڵکی ئێران لە رێگەی کردەی سایبری لەقاو دا.
لەو کونفراسەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە میدیاکاران بەشدار بوون، عەلیرەزا جەعفەرزادە جێگری نوێنەری شۆرای ملی مقاومت وتی: لەو کتێبەدا لەگەڵ شیکردنەوەی ئالوگۆرەکانی راپەرینی خەڵکی ئێران لەسەر دەوری کاریگەری دەزگای موبایل و سیستەمەکانی پەیامنێر لە رێکخستنی راپەریوان و ئالوگۆری زانیاری لە نێوان شوێنە جیاجیاکان لە ناوخۆی ئێران تەئکید کراوەتەوە و هاتووە: بەکار هێنانی راپەریوان لە تەکنولۆژی سایبری، لاوازی گەورەی رژیمە لەبەر ئەوەی رژیم لەگەڵ ئەوەی هەموو هێز و توانای خۆی هێنا مەیدان، نەیتوانی بەر بە بەرین بوونی بگرێ.
جەعفەرزادە هەنگاوەکانی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی بۆ کونترۆڵی خەڵک بەتایبەت لاوان لەرێگەی بەرنامەی موبایلەوە بۆ جاسوسی و کونترۆڵی بەکارهێنەران، دامەزرانی ناوەندی فرۆشتنی بەرنامە گەلێک کە مەجالی جاسوسی کردنی تێدا هەبێ و وتی: هێرشی دونیای مەجازی کە رژیمی ئێران ئەنجامی دەدا نابێ لەو سەرکوت و دەمکوتە توندەی ناوخۆ، ناردنی تیرۆریزم و بەرنامەی پەرەپێدانی ئەتۆمیەکەی جوێ بکرێتەوە. هۆی ئەوەی کە رژیمی ئێران دەتوانێ ئەو هەنگاوە سەرکوتگەرانەیە درێژە و پەرە پێ بدات، بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییە. ئەو بابەتە ئەرکی هەنگاونان دەخاتە سەر یەکیەتی ئوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەرمریکا.
عەلی رەزا جەعفەرزادە خوازیاری گرتنەبەری سیاسەتێکی بەبرشت لەبەرامبەر سەرکوتی رژیمی ئێران، گەمارۆی تێکرای کەس و دامەزراوە پێوەندیدارەکان بە شەری سایبری دژ بە خەڵکی ئێران و گەمارۆی ماشینی زەبەلاحی تەبلیغاتی رژیم بەتایبەت رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئاخوندان بوو کە کاریان بڵاوکردنەوەی زانیاری درۆ و بەلارێدا بردنە.