دوانیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە 26ی رێبەندانی 1396 لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شاندێکی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی بە
دوانیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە 26ی رێبەندانی 1396 لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شاندێکی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی بەرێز کاک فوئاد جەعفەری بەرپرسی پێوەندی سلێمانی،لە رێورەسمی رۆژی کۆمەڵە بەشدارییان کرد.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلی کورد دەستیپێکرد و دواتر بەرێز رەزاکەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان باسێکی لەسەر دامەزراندنی کۆمەڵە و هەروەها ئاشکرابوونی خەباتی چەکداری پێشکەش کرد. لە قسەکانی تری دا تیشکی خستە سەر پێکهێنانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کە بە دەسکەوتێکی گرینگ و پڕ بایەخی زانی و هیوای بەردەوامی و دەسکەوتی زیاتری لە پێناو خزمەت بە خەڵکی کوردستان خواست.
جێگەی باسە شاندی سازمانی خەبات پەیام ی پیرۆزبایی خۆیان بەو بۆنەوە پێش کەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە کرد.