لە سێدارەدانی کوردێکی یارسان لە زیندانی قەزلحەسار
حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن بەرپرسانی گرتووخانەی قزلحێسارەوە جێبەجی کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە 5ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "فەردین حوسەینی"ی لە زیندانی قەزەلحەسار جێ بە جێ کرا. ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٦ ساڵە، خەڵکی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشانە و بە یەکێک لە گیراوانی ڕووداووی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ دەژمێردرێت.چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایانگەیاند: "ئەم زیندانییە هاوسەر و کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانی هەیە و لە پەیرەوانی نوور عەلیوڵاهییە". ناوبراو پێشتر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵا، تۆمەتی "تیرۆر"ی یەکێ لە پێشنوێژەکانی شارۆچکەی "هەشتگرد"ی سەر بە کەرەجی ڕەت کردبووەوە و بە دا‌و و پیلانی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەقەڵەم دابوو.
دژایەتی لەگەڵ گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ خەستەخانە
بەرپرسانی قەزایی زیندانی میناب دژایەتی ناردنی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ خەستەخانە دەکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەفشین سۆهرابزادە، زیندانی سیاسی کوردی راگیرا‌و لە زیندانی میناب کە بە نەخۆشی سەرەتان گیرۆدەیە، لە مانگی خەزەڵوەر بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزشکی بۆ تاران گوازرایەوە، بەڵام بە بێ هیچ پێراگەیشتنێکی پزشکی سەر لە نوێ بۆ زیندانی میناب گواستیانەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە جارێکی‌تر لە زیندانەوە داوای کردبوو کە لە سەر خەرجی بنەماڵەکەی بێنێرنە خەستەخانە کە بەرپرسانی قەزایی زیندان ئەو داواکارییەیان رەد کردووەتەوە. جێگەی باسە کە هێزە ئەمنییەتییەکان رایانگەیان
دووە کە تەنیا لە حاڵەتێکدا کە ئەم زیندانییە سیاسیە هاوکارییان بکات لەگەڵ داواکارییەکەی رەزامەندی دەر دەبرن.
کچێکی کورد بووە یەکەمی تێکواندۆ لە ئێران‌دا
تێکواندۆکارێکی سەقزی لە کێبڕکێی ئازادی لاوانی ئێران، بە سەرکەوتووییەوە مێداڵی زێڕی بردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، نیان شامحەممەدی، وەرزشوانی شاری سەقز، یەکەمی کێبڕکێی تێکواندۆی ئازادی لاوان و گەورەسالانی کە لە تاران بەڕێوەچوو، بەدەستهێنا. ئەو کچە لاوە لە کێشی ٤٦ کیلۆدا بەشدار بووە. ناوبراو بەم قارەمانییە، توانیی ئیزنی بەشداریی لە کێبڕکێکانی ئاسیایی ٢٠ ١٦ی فیلیپین کە سەرەتاکانی بانەمەڕی داهاتوو بەڕێوە دەچێ، وەربگرێت. کێبڕکێی ئازادی لاوان ـ گەورەساڵان، تایبەت بە ژنان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداریی ٢٢٩ تێکواندۆکار لە ٨ کێشی جیاوازدا، لە خانەی تێکواندۆ لە تاران بەڕێوە چوو.نیان شامحەممەدی پێشتریش وەک فەننیترین گەمەکەری لیگی دەستە یەکی ناسراو بە "جامی کەوسەر" دەستنیشان کرابوو.
١٢هەزار دوکتوری پسپۆڕ لە ئێران کاری پزشکییان وەلا ناوە
١٢بە هۆی "کەمیی داهات"ـەوە، بە هەزاران دوکتور لە ئێران‌دا، لە بازنەی پزیشکی چوونەتە دەرێ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئێستادا دوکتورە پسپۆڕەک
ان، بەرەبەرە لە سیستمی پزیشکیی وڵات دەچنە دەرێ، کە ڕێژەی ئەو کەسانە بە زیاتر لە ١٢ هەزار کەس خەمڵێندراوە. بەرپرسی کۆمەڵگەی دوکتورە پسپۆڕەکان بە "سروشتی" لەقەڵەم دانی ئەو کارەی پزیشکەکان، گوتوویەتی: "ئەو ڕووداوە بێگومان زەرەری زۆری بۆ خەڵک و توێژی پزیشکی بەدواوە دەبێت". دوکتور ئیرەج خوسرۆنیا لە وتووێژێک دەگەڵ "شەفا ئانلاین"، "نەبوونی داهاتی پێویست"ی بە هۆکاری چوونەدەرەوەی دوکتورەکان لە بازنەی پزیشکی ڕاگەیاند". دڵناسی، هەرسناسی، پیرپزیشکی، پزیشکیی مێرمنداڵان و... لە خانەی پزیشکیی دەروونییدا جێ دەگرن.بڵاوبوونەوەی هەواڵی لاچوونی ١٢ هەزار دوکتوری پسپۆڕ لە بازنەی پزیشکیی وڵات، لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو پێنوێنی داهاتی مانگانەی پزیشکانی دەوڵەتی، نیشانی دا کە داهاتی پزیشکی ئۆرۆلۆژی ٢٦ میلیۆن، چاو ٣٠ میلیۆن، ژنان و منداڵبوون ٣١ میلیۆن، گوێ و کەپۆ ٣٢ میلیۆن، نەشتەرگەریی دڵ ٣٨ میلیۆن و مێشک و دەمار ٦٥ میلیۆن تمەن بووە
کوردی سووریا بانگهێشتی کۆنفڕانسی ژێنێڤ نه‌کراون
هاوسه‌رۆکی PYD ده‌ڵێت: هێشتاکه به‌رپرسانی کوردی سووریا له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ به‌شداری له کۆنفڕانسی ئاشتی سووریا له ژێنێڤ بانگهێشتنامه‌یان وه‌رنه‌گرتووه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ت که ئێمه به شێوه‌یه‌کی دۆستانه ده‌مانه‌وێت له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری بکه‌ین. ئێمه بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری نه‌که‌ین کۆنفڕانسی ژێنێڤ 3 هاوشێوه‌ی ژێنێڤ 2 که تێیدا هه‌ندێ له لایه‌نه‌کانیان بانگهێشت نه‌کران، شکست ده‌خوات زیادیشی کرد: ئێمه نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکین که‌واته به وه‌لاوه‌نانی ئێمه، ئه‌وان هه‌نگاوێکی ئیجابی له ڕێگای چاره‌سه‌رکردنی سیاسی قه‌یرانی سووریا هه‌ڵناگرن. تورکیا به توندی دژ به به‌شداری PYD له کۆنفڕانسی ژێنێڤ بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه له ئه‌گه‌ری به‌شداری ئه‌و گرووپه سیاسییه‌ی کوردی سووریا، تورکیا له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری ناکات.
دەیان منداڵ لە زیندانەکانی ئێران‌دا چاوەروانی ئێعدامن
سازمانی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی تێروتەسەلدا رایگەیاندووە کە، لە ماوەی
ساڵەکانی 2005 تا 2015 لانیکەم 73 کەس کە لە تەمەنی منداڵی‌دا تاوانیان کردووە لە ئێران لە
سێدارە دراون و دەیان کەسیتریش لە ئێستادا چاوەروانی جێ بە جێ کردنی حوکمەکەیانن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە راپۆرتەکەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە کە، لە ساڵی 2014 رێژەی ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی منداڵی‌دا بەرەو رووی حوکمی ئێعدام بوونەتەوە زیاتر لە 160 کەس بووە. هەروەها رایگەیاندووە کە لە ماوەی ساڵانی 2005 بۆ 2015 73 کەس لەو کەسانەی کە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵەوە بووە لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆتە، رژێمی ئاخوندی لە یاساکانیدا سزای لە سێدارەدانی بۆ کچان تەمەنی 9 ساڵی و بۆ کۆران تەمەنی 15 ساڵی دیاری کردووە.
نزیکه‌ی 250 هه‌زار منداڵ له ناوچه کێشه‌داره‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
رێکخراوی یونسێف ئاشکرایکرد، له‌ئێستادا نزیکه‌ی 250 هه‌زار ملیۆن منداڵ ( به رێژه‌ی له نۆ منداڵ، منداڵێک) له‌و وڵاتانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن که ململانێی چه‌کداریان تێدایه، جه‌ختی له‌وه‌شکرد که نزیکه‌ی 3 ملیار دۆلار پێویسته بۆ به‌هاناوه چوونی ئه‌و منداڵانه.به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی فه‌ره‌نسا، یونسێف ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌هۆی توندبوونی شه‌ڕ و ململانێ چه‌کدارییه‌کان ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ماڵیان جێهێشتووه یاخود رووبه‌ڕووی و که‌م خۆراکی و توند‌و تیژی و نه‌خۆشی و هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه روویان له‌زیاد بوون کردووه.ئه‌وه‌ش روونکراوته‌وه، ئه‌و منداڵانه‌ی له ناوچه ماملانێکاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی 5 ساڵان، ئه‌گه‌ری مردنیان دووجار زیاتره له‌و منداڵانه‌ی که به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌و مه‌ترسیه‌یان له‌سه‌ره (له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و نه‌خۆشیانه ده‌توانرێن چاره‌سه‌ر بکرێن).٠Šونسێف ئه‌وه‌شی روونکردووه‌ته‌وه ده‌توانرێت له‌و بڕه پاره‌یه‌ی داوایکردووه بۆ ساڵی 2016 که ده‌گاته نزیکه‌ی 3 ملیار دۆلار، کۆمه‌ک و هاوکاری بگه‌یه‌نرێته 76 ملیۆن که‌س که (43 ملیۆنیان منداڵن) له 63 وڵاتی جیا جیا، پشکی شێری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌ر سوریا ده‌که‌وێت به‌بڕی 1.2 ملیار دۆلار. به‌پێی به‌دواچوونێکی رێکخراوی یونسێفیش له‌کۆی چوار خوێندنگه له سوریا یه‌کێکیان خاپوور کراوه و زیاتر له 2 ملیۆن منداڵی ئه‌و وڵاته‌ش به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له خوێندن بێبه‌ش بوون.