فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگری هێڵی تاران ـ یاسوج لە نزیک شاری سەمیرمی پارێزگای ئیسفەهان کەوتووەتە خوارێ و تێکرای سەرنشینەکانی کوژراون.
فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگری هێڵی تاران ـ یاسوج لە نزیک شاری سەمیرمی پارێزگای ئیسفەهان کەوتووەتە خوارێ و تێکرای سەرنشینەکانی کوژراون.
بەپێی هەواڵدەریە حکومەتیەکان ئەو فرۆکە سەر بە هێڵی ئاسمانی "ئاسمان" بووە کە رۆژی یەکشەمممە سەعاتی 8ی بەیانی لە تارانەوە بەرەو یاسوج فریوە بەڵام لە دوای پەنجا دەقیقە لە رادار نەماوەو لە ناوچە شاخاویەکانی سەمیرمی پارێزگای ئیسفەهان کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن 66 سەرنشینی ئەو فرۆکە گیانیان لەدەست داوە کە پێکهاتوون لە 60 گەشتیار، 4 کارمەندی فرۆکەکە و دوو کەس لە هێزە ئەمنیەکانی رژیم.