هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە رێورەسمێکدا کرد کە بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە لە شاری ئوسلۆ رێکخرابوو.
هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە رێورەسمێکدا کرد کە بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە لە شاری ئوسلۆ رێکخرابوو.
لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لەو وەڵاتە کە پێکهاتبوون لە بەرێزان کاک مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندی کۆمیتە و خوشکە شنۆ شەرێعەتپەنا و کاک پەژاری حوسێنی و کاک پەژاری یوسفی بەشداریان لە رێورەسمی 26 رێبەندان رۆژی کۆمەڵە لە ئوسلۆ کرد و پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ بەوبۆنەوە لەلایەن کاک پەژاری حوسێنیەوە خوێندرایەوە.
شایانی باسە هەیئەتی کۆمیتەی نۆروێژ بەوبۆنەوە چەپکەگوڵ و پیرۆزباییان پێشکەش بەرێوەبەران و بەرپرسانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وەلاتی نۆروێژ کرد.